کوردستان میدیا: کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە لە رێگای سنە ــ کرماشان گیانی لە دەست دا و سێ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، چوار کرێکاری کارگەی قیرتاوی \'\'تەعاونی ١٦٣ی سنە\'\' هەڵکەوتوو لە ٢٠ کیلۆمیتریی رێگای سنە ــ کرماشان، لە کاتی کارکردن بەهۆی خەلاسبوونی گێڕەی یەکێک لە لۆدێرەکان، تووشی رووداوی کار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە لەو رووداوەدا کرێکارێک بەناوی \'\'فواد چاردۆڵی\'\' چووە ژێر تەگەری لۆدێرەکە و دەست لەجێ گیانی لە دەست دا و سێ کرێکاری دیکەش بە ناوەکانی \'\'فواد زەندی، مەنسوور یووسفی و ئارەش عەبباسی\'\' بەهۆی توندیی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران.
فواد چاردۆڵی تەمەن ٣٠ ساڵان و خێزاندار بووە.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ٨ کرێکاری کورد لە کوردستانی ئێران بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون.