کوردستان میدیا: خۆپیشاندانی خه‌ڵک له شاره‌کانی تاران و مه‌شهه‌د، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی رێژیم، توندوتیژیی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی و تێکهه‌ڵچوون له ناوندی شاری تاران
هه‌وڵده‌ریی فه‌ڕانسه له هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا هه‌واڵی ناڕه‌زایه‌تیی دووکاندارانی له گه‌ڕه‌کی فێردۆسیی شاری تاران و روودانی تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵکی ناڕازی و هێزه‌کانی پۆلیسی دژه شۆڕش بڵاو کرده‌وه.
شایه‌تحاڵان به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌یان گوتووه، سه‌دان که‌س له هێزه‌کانی پۆلیسی دژه شۆڕش له‌مه‌ڕ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵانی ئه‌رز و خه‌ڵکی ئاسایی له‌و شوێنانه جێگیر بوون و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێویاندا رووی داوه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، خه‌ڵکی ناڕازی به‌ردیان به‌ره‌و پۆلیسی دژه شۆڕش هاویشتووه و زبڵدانهکانیان ئاگر تێ به‌رداوه.
خۆپیشاندانی بازاریان به‌رده‌وامه
بازاری زێڕ فرۆشان، ده‌وروبه‌ری سه‌بزه مه‌یدان، بازاری بنکداران و موشیر خه‌ڵوه‌ت قه‌ره‌باڵغیی خه‌ڵک به راده‌یه‌ک بووه که پۆلیسی دژه شۆڕش له کۆڵانه‌کان و بازار له گازی فرمێسکهێنهر که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
له شه‌قامی فیرۆسیش کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ساز کردبوو که به هیرشی هێزی ئینتزامی بڵاوه‌یان پێکرا.
له ناوچه ناوه‌ندییه‌کانی شاری تاران و باشوور هه‌تا مه‌یدانی تۆپخانه و فیردۆسی و هه‌تا پامنار و چوارڕییانی سیرووس هێزی دژه شۆڕش جێگری کراوه و به توندی میلیتاریزه کراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئێران پرێس نیووز، له کاتێکدا که هێزه ئینتزامییه‌کان به توندوتیژی به‌رفراوان هه‌وڵی بڵاوه پێکردنی خه‌ڵک ده‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵک له هه‌ر ئامرازێک بۆ به‌رگری له خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
بارودۆخی شه‌قامی فێردۆسی له‌هه‌مبه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا هه‌تا باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان به توندی قه‌یراناوییه و خه‌ڵکی تووڕه و ناڕازی به هێرش بۆسه‌ر بانکی میللی ــ لقی فیردۆسی، شوشه‌کانیان شکاندووه.
تێکهه‌ڵچوونه‌کان گه‌یشتوونه‌ته شه‌قامی مه‌نوچێهری و بازاریانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش تێکه‌ڵ به کاروانی خۆپیشانده‌ران بوون.
رێژیم هێرشی کردووه‌ته سه‌ر کافینیتهکان
له‌کاتێکدا که هه‌واڵی پشێوییه‌کانی تاران به‌هۆی گرانی له تێکڕای هه‌واڵده‌رییه گرینگییه‌کانی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه، هێزه‌کانی رێژیم له شه‌قامی فیردۆسی هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کافینێتهکان، هه‌تا به‌و چه‌شنه پێش به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بگرن.
له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆربه‌ی ته‌له‌فوونه‌کان بچڕاون و ناردنی کورته‌نامه و پێوه‌ندی گرتن راگیراوه.
خۆپیشانده‌ران له‌و نائارامییانه‌دا دروشمی مه‌رگ بۆ سووریه و له سووریه گه‌ڕێن، بیرێک له حاڵی ئێمه بکه‌نه‌وه گوتوه‌ته‌وه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان شاری مه‌شهه‌دیان گرتووه‌ته‌وه
خه‌ڵک و بازاریان له شاری مه‌شهه‌د له باکووری رۆژهه‌ڵاتی تاران، له‌هه‌مبه‌ر گرانی و بارودۆخی ناله‌باری ئابووری کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی مه‌شهه‌د هاوکات له‌گه‌ڵ پشێوی و ئاڵۆزی بازاری تاران، له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی رێژیم، به‌ره‌وڕوو بووه و کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و توندوتیژی راکێشاوه.