کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە دانی یەک میلیارد و ٧٥٠ میلیۆن دۆلار بە بنەماڵەی قوربانییانی رووداوی تیرۆریستیی بەیرووت سزا درا.
هەواڵدەریی فەڕانسە بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، دادگایەکی پێداچوونەوە لە نیۆیۆرک لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی تیرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان و رێژیمی ئێران لە ساڵی ١٩٨٣ی زایینی لە بەیرووت، حوکمێکی دەرکرد.
بەگوێرەی ئەو حوکمە، رێژیمی ئێران دەبێ یەک میلیارد و ٧٥٠ میلیۆن دۆلار بدات بە بنەماڵە ئەمریکایییەکان کە لەو هێرشە تیرۆریستییەدا لە بەیرووت کوژراون.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە قازییەکی دادگای ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٧ لە حوکمێکدا بڕیاری دابوو، رێژیمی ئێران دەبێ بڕی ٢ میلیارد و ٦٥٠ میلیارد دۆلار بەو بنەماڵانە بدات.
بۆمبگوزاریی مەقەڕی چەکدارانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیرووت رێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ رووی داوە کە تێیدا ٢٤١ چەکداری ئەمریکایی و ٥٨ چەکداریی فەڕانسەوی کوژران.
رێژیمی ئێران هەرچەشنە دەستێوەردانێکی تیرۆریستیی رەت کردووەتەوە و ئەمریکاش رایگەیاندووە کە حیزبوڵلای لوبنان و رێژیمی ئێران بە هاوکاریی یەکتر ئەو هێرشە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ تیرۆریزمی دەوڵەتی، رێژیمی ئێران لە گرینگترین پشتیوانانی تیرۆریزمی دەوڵەتییە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧، لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی رۆژئاوایییەوە وەکوو یەکێک لە رێژیمەکانی پشتیوانی تیرۆریزمی دەوڵەتی ناسێنراوە.
تیرۆری دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور سەعید شەرەفکەندی، سکرتێرەکانی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵەکانی ١٣٦٨ و ١٣٧١ی هەتاوی لە شارەکانی ڤییەن و بێرلین لە نموونەکانی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانن.