کوردستان میدیا: پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی \'\'تەم تەم\'\' سەربە شارستانی روانسەر، لەنێو ئاوی سەراوی جاوریدا دۆزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئاوایی \'\'تەم تەم\'\'ی سەربە شارستانی روانسەر، بەناوی \'\'کوێخا فەیزوڵڵا کەریمی\'\' بە دەست و پێ بەسراوی لەنێو ئاوی \'\'سەراوی جاوری\'\'دا دۆزراوەتەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هۆکاری کوژرانی ئەو هاووڵاتییە و بکوژ، یان بکوژانی هەتا ئێستا ناڕوون ماوەتەوە.
ئێوارەی هەمان رۆژ تەرمی کوێخا فەیزوڵڵا کەریمی پاش پشکنینی پزیشکیی یاسایی ئەسپەردەی خاک کراوە.