کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی گاز لە سنە برینداربوونی ٣ هاووڵاتیی لێ کەوتەوە/ تەکمیلی

16:58 - 5 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: تەقینەوەی گاز لە پشت کۆمەڵەی بازرگانیی کوردستان لە نزیک سێ‌ڕێیانی ئەدەب، لە شاری سنە خانوویەکی بە تەواوەتی تێکڕووخاند و ٣ هاووڵاتیش بە توندی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، تەقینەوەی گاز لە قاتی سێی بینایەکی نیشتەجێ بوون هاووڵاتییەک کە خاوەنی ماڵەکە بووە لەگەڵ دووم منداڵی بە توندی بریندار بوون.

بەپێی ئەم راپۆرتە، دەنگێکی گەورە لەو گەڕەکەدا بەهۆی ئەو تەقینەوە بیستراوە و زیانی بە خانووەکانی دەوروبەری خۆی گەیاندووە.

هۆکاری ئەو تەقینەوە، نەشتیی گاز راگەیەنراوە.

بەپێی ئاماری پزیشکیی یاسایی رێژیمی ئێران، لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی واتە خاکەلێوە و بانەمەڕدا، ٧ هاووڵاتیی کورد لە بەهۆی تەقینەوەی گاز لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست داوە کە یەک کەسیان ژن بووە.