کەریم پەرویزی
٣٨ساڵ پێش، لە ٢٨ی گەلاوێژدا، خومەینیی ڕێبەری ڕێژیمی تازە کە هەموو دەسەڵاتەکانی پاوان دەکرد، بە دژی نەتەوەی کورد فەرمانی جیهادی دا و بە هەموو هێزی نیزامیی موتەعارف و ناموتەعارفەوە، هروژمیان بۆ کورد و کوردستان هێنا و ئەوەی تاوان لە دەستیان هات بۆ بە چۆکدا هێنانی کورد ئەنجامیان دا.
نەریتی هەموو لات و لووت و کەسانی زۆرمەدارە کە دەچنە شوێنێک و یان دەیانەوێ دەست بە سەر ناوچەیەکدا بگرن، لە پێش هەموو کەس و گرووپدا هێرش دەبەنە سەر ئەو کەس یان گرووپە کە بەهێزتر و خۆڕاگرتر دیارە و لە ڕاستیدا ئەو ملهوڕ و زۆرمەدارانە دەیانەوێ بە هێرش بۆ سەر دیارترین و بەهێزترین و شاییبەخۆترین کەس و گرووپ، توانا و دڕندەیی خۆیان بسەلمێنن و بە شکستهێنانی گرووپ و کەسی دەستنیشانکراو، گرووپ و بەشەکانی دیکە چاوترسێن بکەن تاکوو ساناتر تەسلیمیان ببن.
ڕێژیمی خومەینیش لە یەکەم گرووپەوە لە ئێراندا بە کوردەوە دەستی پێکرد و فەرمانی جیهادی بە دژ دەرکرد تاکوو کوردستان داگیر بکا و کورد شکست پێ بێنێ و بیکا بە وانەی پەندوەرگرتن بۆ نەتەوەکانی دیکەی ئێران تاکوو زوو تەسلیم ببن و مل بۆ فەرمانەکانی ڕابکێشن. دوای هێرشی نیزامی و داگیرکردنی کوردستان بە هێزی نیزامی و پاسدار و سوپای دڕندە، ڕێژیمی ئیسلامیی تاران هەوڵی داوە کە ئیرادەی خۆڕاگرییش لە کوردستاندا بەچۆکدا بێنێ.
شکست پێهێنان بە ئیرادەی خۆڕاگری، بە هێزی نیزامی ناکرێ و بۆیە کۆماری ئیسلامی دوای قۆناغی داگیرکاریی نیزامی، پەنای بردۆتە بەر پیلانی دیکە و بە شکڵ و شێواز و پیلانی جۆربەجۆر، لە ڕێگەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەوە ویستوویە کە هێرشە دیار و نادیارەکانی پەرە پێ بدا و بە مەبەستی نگریسی واتە بەچۆکدا هێنانی ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستان بگات.
یەکێک لەو پیلانانە کە ئەنجامی داوە و دەتوانین بە جیهادی سپی ناوی ببەین، هروژمی سیاسی و فیکریی کۆماری ئیسلامی بە سیما و ناوی جۆربەجۆر و بە دەمامکی جیاوازەوە بووە تاکوو کوردستان بە گەمە سیاسی و شانۆگەری و فێڵ و تەڵەکەکانی تاران و قومەوە سەرقاڵ بکا و لە ناسنامەی خۆڕاگریی دوور بخاتەوە و بە شێوەی سیاسی دزە بکاتە نێو قەڵای لەگیران نەهاتووی ئیرادەی نەتەوەیی کورد و کە دزەی تێ کرد ئیتر لە نێوەوە بیپووکێنێتەوە و ئەو قەڵایە داتەپێنێ و لە سەر وێرانەی ئەو قەڵا، حوسەینیەی جەماران کۆپی بکا.
ئەم پیلانە بەتایبەت لە سەردەمی تیاتری بەناو هەڵبژاردنەکاندا زەقتر دەبێتەوە و دەیانەوێ کورد بە کایەی ئێعتداڵی و چاکسزایخوازیی ئیسلامی و ئوسوولگەرا و ... سەرقاڵ بکەن و کاتێک وشیار ببنەوە کە ببینن لە نێو گەمەیەکی دیاریکراوی سەرانی جەماران و قومدا هەڵخەڵەتێندراو بوون و ناسنامەی سیاسیی کوردستان و کورد کە قەڵای بەرخۆدانی نەتەوەیی و ئازادیخوازییە دەستەمۆ بکەن.
جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.