کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری یان کوڵەچوارشەممە، لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شاری کۆیە بەرێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمە ڕێوڕەسمی دوایین چوارشەممەی ساڵ لە بنکەی سەرەکی حیزبی دێمـوکرات لە شاری کۆیە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ڕێبەری حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.
پەیامی ئەم ڕێورەسمە لەلایەن ڕێزان مەقرووزی ئەندامی بەڕێوبەریی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندرایەوە.
ئاگری چوارشەممە سووری لەلایەن دوو کچە پێشمەرگە: ئاسۆ ساعدی و مەهتاب حۆرمەتی کرایەوە.
ئەم یادە بە شایی و گۆڤەند و هەلپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.