کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوزووری هەیئەتی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەكوردستانی سووریە

16:47 - 31 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی پێكهاتوو لەئەندامانی لێژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ٩ کەسی بە مەبەستی بە دواداچوون بە راستییەكان لەكوردستانی سووریەن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەرۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٨ی گەلاوێژەوە هەیئەتی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەكوردستانی رۆژئاوا حوزووریان هەیە و یەكەم جاریش سەردانی شاری قامێشلویان كردووە.
ئەو هەیئەتە بەمەبەستی ئاگادار بوون و لێكۆلینەوە لەرەوشی كوردان سەردانی كوردستانیان كردووە و هەتا ئێستا سەردانی چەندین شوێنی وەكوو، قامێشلو، دێرك، گركێ‌و ژمارەیەكیش گوند و ناوچەی تایبەتیان كردووە.
ئەو لێژنەیە دوای ئەوە پێكهات كە ماوەی دوو هەفتە لەمەوبەر ژمارەیەك منداڵ و هاووڵاتیی سڤیلی كورد لەكوردستانی سووریە كوژران و پارتی یەكیەتیی دێمۆكراتیك ئەو كارەی بە تیرۆریستی ناو برد و راشیگەیاند ئەو كۆمكوژییە بە دەستی هێزەكانی بەرەی نوسرە ئەنجام دراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لەلێژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرد كە هەیئەتێك بەمەبەستی بە دوادا چوون بە راستییەكان رەوانەی سووریە بكات.
رۆستەم جەهانگیری نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی، پارتی دێمۆكراتی كوردستان، یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان، نوێنەری یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، نوینەری سەرۆکایەتیی هەرێم، ئەلپارتی و پەكەكە لە ئەندامانی ئەو هەیئەتەن.

6296.jpg