کوردستان میدیا: خێزانی محەممەد ئەمین ئاگووشی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار، بەهۆی لێدانی جەڵتە دڵ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، کوبرا قەلەندەری هاوسەری زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی پیرانشار بەهۆی لێدانی جەڵتەی دڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی شیناوێ کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: محەممەد ئەمین ئاگووشی زیندانیی سیاسیی کورد بۆ مەرەخەسی لە ماڵەوە بووە، پاش تەواو بوونی ماوەی مورەخەسییەکەی ویستوویەتی بگەڕێتەوە زیندان لە هاوسەرەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە ئەنجامدا مردووە.
محەممەد ئەمین ئاگووشی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پوولادخانی بە تۆمەتی \'\'سیخوڕی لە قازانجی هەرێمی کوردستان و موحاربە لە رێگەی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم\'\' دەسبەسەر کرا.
ناوبراو پاش ٧ مانگ راگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکان، بۆ زیندانی ئورمیە راگوێزرا و دواتر لە لقی دووی دادگای نیزامیی \'\'ریکخراوی قەزایی هێزە چەکدارەکان\'\' سزای ئیعدامی لە رێگەی گوللـەباران کردنەوە بۆ بڕایەوە.
ئەو حوکمە لە لقی ٣١ی دادگای باڵای وڵات وەکوو خۆی پەسند کرایەوە، بەڵام دواتر دۆسیەکەی کەوتەوە گەڕ و گەڕێنرایەوە لقی یەکی دادگای نیزامی و هاوڕێ لەگەڵ ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پوولاد خانی، سزای \'\'١٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی زاهیدان\'\'ی بەسەردا سەپا.

محەممەد ئەمین ئاگووشی