کوردستان میدیا: ژمارەیەک حیزبی سیاسیی سەربە نەتەوەکانی ئێران، لەگەڵ سکرتێری دووهەمی نوێنەرایەتیی هەمیشەیی وڵاتی میکزیک لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دیدار و چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ی رەشەمە باوا ئەلیاسی ئەندامی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، خالید حوسێنزادە ئەندامی دەفتەری پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەمیر سایدی نوێنەری حیزبی تەزامونی ئەهواز و عەلی ئەهوازی نوێنەری بەرەی دێمۆکراتی خەڵکی ئەهواز لە مەقەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤ لەگەڵ سالڤادۆر تیناخرۆ سکرتێری دووەمی نوێنەری دایمیی وڵاتی میکزیک، کۆبوونەوە.
لەو دانیشتنەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی رێژیمی ئێران، سیاسەتی هەڵاواردنی رێژیمی ئێران دژبە کەمینە نەتەوەیییەکانی ئێران، ژنان و ئایین لە یاسای بنەڕەتی هاتە ئاراوە.
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و پێکهێنەران و ئەندامانی ئەو کۆنگرەیە بەشێکی دیکەی باسەکانی پێک هێنابوو.
سالڤادۆر تیناخرۆ لەم کۆبوونەوەیەدا نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران دەربڕی و رایگەیاند: زانیاریی پێویستیان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە هەیە و لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا باسمان لێ کردوون.