کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکان به هۆی نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، دوێنێ شه‌و رێکه‌وتی ١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، دایه ئایشێ فه‌یزی، هاوسه‌ری حاجی عه‌لی فه‌یزی و دایکی شه‌هید قاسم فه‌یزی، خه‌ڵکی گوندی گامیشگولیی سه‌ربه ناوچه‌ی ئاڵه‌شینی بۆکان، به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
شه‌هید قاسم ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی بووه به پێشمه‌رگه‌ی حیزب و دوای ماوه‌یه‌کی کورت له پاییزی ساڵی ١٣٦٥ له گوندی حاجی ئاباد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧ پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ی کوردستان شه‌هید کرا.
دایه ئایشێ، ژنێکی وه‌فادار و به ئه‌مه‌گ به رێبازی کوردایه‌تی و دێمۆکرات بوو و له نێو خه‌ڵکی ناوچه و به‌تایبه‌ت گامیشگولیدا جێگای رێزی تایبه‌ت بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری دایه ئایشی ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد