کوردستان میدیا: مۆنا سالین رێبه‌ری پێشووی حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوێد، بۆ کۆڕی رێزلێنان له یادی شه‌هیدانی میکۆنووس له ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی وڵاتی سوێد، ده‌دوێ.
ناوبراو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشێک که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو خۆی یه‌کێک له قوربانییه‌کانی بێ، ئه‌ڵێ: ئه‌و رووداوه ده‌یتوانی مێژووی سیاسیی سوێد بگۆڕێ.
ئه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ میوانییه‌ک که ٢٠ ساڵ پێش ئێستا له شاری بێرلین رێخکرا، ئاماژه به‌وه ده‌دا، له‌و ئێواره خوانه‌دا که بڕیار بوو خۆی ئینگوار کارلسۆن و پییه‌ر شووری به‌شداریی تێدا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر زۆری هه‌بوو ئه‌وانیش له قوربانیانی هێرشێک بن که کرایه سه‌ر ئێواره خوانه‌که.
سالین له درێژه‌ی قسه‌کانیدا، له کۆڕی رێزلێنان له یادی شه‌هیدانی میکۆنووس که‌به گوته‌ی خۆی ئه‌گه‌ری زۆری هه‌بوو گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارانی حیزبه‌که‌ی له قوربانییه‌کانی ئه‌و رووداوه بن، ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ری زۆری هه‌بوو ئانته لیند (وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوێد) و ئۆلف پاڵمه (سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی سوێد) له‌ده‌ست دا و بۆ خۆشمان له‌هه‌ر ئانێکدا بۆی هه‌یه بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌دان کورد له ٢٠مین ساڵیادی شه‌هیدانی بیرلین له ستۆکهۆڵم بۆ رێزنان له یادی قوربانیان ئه‌و رووداوه کۆبوونه‌ته‌وه.
مۆنا سالین سه‌رۆکی پێشووی سوسیال دێمۆکراته‌کان، به هه‌ستێکی پڕ له سۆز ده‌ست به قسه‌کانی ئه‌کات:
له‌م ٢٠ ساڵه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام بیرم له‌م رۆژه کردووه‌ته‌وه من ئه‌و کاته ٣٥ ساڵه بووم و وه‌کوو مونشیی حیزبه‌که‌م کارم ده‌کرد.
ئنترناسیۆناڵ سوسیالیست، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له بێرلین پێکهینا و هاوکات حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوێد، له‌وێ چاوی به رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران که‌وت.
له کاتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا شاندی رێبه‌ریی حدکا ده‌عوه‌تی ئینگوار کارلسۆن، پییه‌ر شووری و منیان بۆ ئێواره خوانێک له رێستورانێکی یوونانی له شاری بێرلین به‌ناوی میکۆنووس کرد و ئێمه‌ش ده‌عوه‌ته‌که‌ی ئه‌وانمان به سپاسه‌وه قه‌بووڵ کرد که به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به وتووێژه‌کانمان و په‌ره‌دان به هاوکارییه‌کانی نێوانمان.
به‌ڵام لێره‌دا بوو که کارل بیلدت ژیانی ئێمه گه‌وره سیاسه‌تڤانانی سوسیال دێمۆکراتی سوێدی له‌و زه‌لکاوه نه‌جات دا.
کارل بیلدت، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی سوێد، زه‌نگی دا بۆ ئینگوار کارلسون و داوای لێکرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سوێد، ناوبراو هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی کوتوپڕه‌که‌ی ئێمه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ قه‌یرانی ئابووریی سوێد. له‌و رۆژه‌دا بانکی ده‌وڵه‌ت بڕیاری دابوو که به‌هره بۆ ٥% به‌رز بکاته‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌رۆک وه‌زیران هاوپێوه‌ندییه‌کی گه‌وره‌ی له نێو حیزبه‌کاندا ئه‌ویست، بۆ نه‌جات دانی وڵات له‌و قه‌یرانه‌ی که تێی که‌وتبوو.
پاش رێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان وڵاته‌که‌مان له‌و قه‌یرانه نه‌جات دا و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو که له‌ناکاو تهلهفوونێکمان بۆ هات و هه‌وڵی ئه‌و رووداوه‌یان پێ راگه‌یاندین.
هه‌موو شتێک سه‌یر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بۆی هه‌بوو که په‌نا میزه‌که‌ی ئه‌واندا باین و ئه‌و رووداوه‌ش به‌سه‌ر ئیمه‌دا هاتبا.
هه‌واڵه‌که به‌م شێوه‌یه بوو که رێبه‌رانی حدکا له کاتی نان خواردن بوونه و تیرۆریستان به چه‌که‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ریان و ته‌قه‌یان لێکردوون و چوار که‌سیان لێ کوشتوون. سالین زۆر جار ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی خۆی که بڕیار بوو پێکه‌وه له‌و دانیشتنه‌دا بن، باس کردووه.
سالین ده‌ڵێ: من ئینگوار کارلسۆن کاتێ پێکه‌وه قسه ده‌که‌ین، پێمان وایه ئه‌وه شانس، یان بێ شانسییه که بڕیار ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جێی دروست یان نادروست بی. هه‌ر کاتێک ئێمه یه‌کدی ببینین به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌که‌وینه بیری ئه‌و رووداوه، ئه‌و ره‌شه‌کوژییه که ساڵی ١٩٩٢ی زایینی له بیرلین له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه ئه‌نجام درا، ماوه‌ی ساڵێک کاری بۆ کرابوو.
ناوبراو ئێستاش هه‌ست به رقێکی گه‌وره به‌رانبه‌ر به به‌رپرسانی رێژیمی ئێران ده‌کا، ئه‌و ده‌ڵێ: به‌راستی ئه‌و رێژیمه رێژیمێکی رقاوییه، ئه‌و رێژیمه چه‌ند له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کان، مه‌ترسیداره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست مه‌ترسیداره.
ئینگوار کارلسۆن به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر کارل بیلدت پێوه‌ندیی پێوه نهگرتبایانه و داوی گه‌ڕانه‌وه لێ نه‌کردبا، چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟
ئینگوار باسی له‌وه کردووه که ئه‌و پارێزه‌رێکی له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێی وابوو که ئه‌و پارێزه‌ره هێچ شتێکی له ده‌ست نه‌ده‌هات و بۆ پێش گرتن له روودانی ئه‌و رووداوه، له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌و ته‌نیا یه‌ک ده‌مانچه‌ی پێ بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که هێرشیان کرده سه‌ر ریستوورانهکه، چه‌کی گه‌وره‌تریان پێ بوو.
هه‌ر بۆیه ئینگوار کارلسۆن پێی وابوو گه‌ر ئێمه‌ش له‌وێ باین بێگومان وه‌کوو ئه‌وان ده‌کوژراین، جا بۆیه گومانی تێدا نییه که کارل بیلدت بوو که ئێمه له مه‌رگ گه‌ڕانده‌وه.
جێی ئاماژه پێ دانه له خودی ئینگوار کارلسون پێشتر له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌م رۆژنامه‌یه، باسی ئه‌م رووداوه و ئه‌و زانیارییانه‌ی کردووه.
سه‌رچاوه: http://www.expressen.se