کوردستان میدیا: دیپلۆماته‌کانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، باس له په‌سند کردنی بڕیارنامه‌یه‌کی نوێ له دژی رێژیمی ئێران ده‌که‌ن و بڕیار وایه ئه‌و بڕیارنامه‌یه له‌لایه‌ن رووسیه و چینه‌وه په‌سند بکرێ.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌وێله، رۆژاوا له رازی کردنی رووسیه و چین سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و به‌وته‌ی دیپلۆماتکارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، پێشنووسی بڕیارنامه‌یه‌کی نوێیان له دژی رێژیمی ئێران ئاماده کردووه.
پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له پێشنووسه‌دا نیگه‌رانیی خۆیان له به‌ربڵاوتر بوونی چالاکییه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران و دامه‌زراوه‌ی ناوکیی فه‌ردۆ ده‌ربڕیوه.
ئه‌م پێشنووسه رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان له ڤییه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌نگدان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارا دایه که هه‌ر دوو وڵاتی چین و ژاپۆن ده‌نگی ئه‌رێنی به‌و بڕیارنامه‌یه بده‌ن.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی