![](/weney-mallperr/4185.jpg)
کوردستان میدیا، دوای تێپەڕینی ١٨ رۆژ لە دەسبەسەرکرانی خوسرەو و مەسعوود کوردپوور دوو چالاکی فەرهەنگی و مافی مرۆڤ، زانیارییەک لە چارەنووس و دۆسیەکەیان نییە.
خسرەو کوردپوور رێکەوتی ١٧ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لە ناو ماڵەکەی خوێدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا یەک رۆژ دواتر کە مەسعوود کوردپوور بە مەبەستی بەدواداچوون بە دۆسیەی براکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی لە شاری مەهاباد کردبوو، ئەویش لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر کرابوو.
دەسبەسەر کرانی ئەو دوو چالاکەی مافی مرۆڤە لە کاتێک دایە چەند رۆژ دوای گیرانیان، پارێزەرەکەیان بە مەبەستی ئاگادار بوون لە رەوش و چاوپێکەوتن لەگەڵ مەسعوود و خوسرەو سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادی کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم نەیانهەێشت چاوی بەو دوو رۆژنامەنووسە بکەوێ، وەکالەتنامەکەشیان لێ ئەستاندبوو.
خوسرەو کوردپوور رۆژنامەنووس و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵی موکریان، لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوی بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
مەسعوود کوردپوور چالاکی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسیش لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە حوکمی ١ ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی شاری تیکابی بەسەردا سەپا بوو.

![4184.jpg]({imagepath}/4184.jpg)