كوردستان میدیا: دوای ئەوەیكە هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی سەلاسی باوەجانی دوو هاووڵاتیی كوردیان كوشت، هەنووكە دۆخی ناوچەكەیان ئەمنیەتیی كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٢ی پووشپەڕ هێزەكانی سەربە هەنگی مەرزی و پاسگای ئەزگەلە بەبێهیچ هۆیەك تەقەیان لەماشێنی هاووڵاتییەك كرد و لەئەنجامدا گیانی نازدار مورادییان ئەستاند و كەسێكی دیكەش كە لەگەڵ ماشێنەكە بووە بە توندی دراوەتە بەر لێدان و كوتان.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵكێكی زۆر بەمەبەستی بەدواداچوون بەو كارەی هێزەكانی رێژیم بەرەو پاسگای ئەزگەلە وەرێكەوتوون و ئەو خەڵكە لەبری وڵامدانەوە لەگەڵ تەقەی هێزەكانی ئەو پاسگایە بەرەڕوو بوونەتەوە.
ئەو تەقە كردنە بۆتە هۆی ئەوەی كە سێهاووڵاتیی بەناوەكانی عوسمان بابایی، جەلال و رزگار مورادی فیشەكەیان بەر كەوێت و عوسمان دەست لەجێگیانی لەدەست داوە.
ئەو رووداوە بۆتە هۆی تووڕەیی و بێزاری خەڵكی لەهێزەكانی رێژیم و هاوكاتیش هێزە نیزامییەكان دۆخی ناوچەی سەلاسی باوەجانیان ئەمنیەتیی كردووە.