كوردستان میدیا: قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری دوو هاووڵاتیی كوردی دەستبەسەر كراو بەنیشانەی پێڕانەگەیشتن بە دۆخی تەندروستی و هەروەها پشت گوێخستنی داواكارییەكانیان مانیان لەخواردن گرتووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو مانگرتنە لەرۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٥ی گەلاوێژەوە دەستی پێكردووە و قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری رایانگەیاندووە، هەتا ئەو كاتەی كە داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت دەست لەمانگرتنەكەیان هەڵناگرن.
قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری بۆكانەوە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبێكی سیاسیی دژبەری رێژیمی ئێران دەسبەسەر كران.
ئەو هاووڵاتیانە دوای ٧٥ رۆژ راگرتنیان لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەر كام بە وەسیقەی ٧٠ میلیۆن تمەنی ئازاد كران و رێكەوتی ١٩ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٠سەرجەم بە ١٣ساڵ زیندانی حوكم دران.
مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن لێپرسراوی گشتیی زیندانەكانی ئوستانی ورمێ، ئەو بەڵێنییە بە ١٢٠ دەستبەسەركراوی گرتووخانەی شاری مەهاباد كە نیوەی حوكمەكانیان تێپەڕ كراوە، درا كە بە زووترین كات پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێ و رێگایان پێدەدەن لەهێندێک ئیمتیاز كەڵك وەربگرن.
قاسم و جەلالیش ناویان لە ناو لیستەی ئەو ١٢٠ كەسەدا بوو، بەڵام هەتا ئێستاش ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیم نەیانهێشتووە ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش قاسم رەحیمی ئازەر و جەلال ناسری لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم لەشاری مەهاباد رەزامەندی ئەوەیان لەگەڵ كرابوو، ئەو ماوەیەی كە لەحوكمەكەیان ماوە، دەتوان لەگرتووخانەی شاری بۆكان تێپەڕی بكەن، بەڵام لەگەڵ دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەوڕوو بۆتەوە.