کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد و شنۆ دەسبەسەر کران

15:22 - 14 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد دوو هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کرد.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'کاوه ئەمینی\'\' و پاش دەسبەسەرکرانی ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری شنۆ سەربە پارێزگای ئورمیە، هێزە ئیتلاعاتییەکان رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی رەشەمە هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی \'\'رەسووڵ محەممەد نەجات\'\' تەمەن ٣٨ ساڵ دەسبەسەر و راپێچی بەندیخانەیان کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ ١٤ی رەشەمە ١٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.