کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکانی خوێندکاری، دوو خوێندکاری کوردیان لەتاران دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سیامەک ملامحەممەدی و مێهربان کشاوەرزخوێندکارانی کورد لەتاران لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا رایگەیاندووە کە سیامەک مەلا محەممەدی خەڵکی مەهاباد و مێهربان کشاوەرز خەڵکی مەریوانە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم دوای هێرش کردنەسەر خانووی ئەو دوو خوێندکارە و شکاندنی قفڵ و دەرگای ژوورەکانیان ئەو خوێندکارانیان دەستبەسەر و کامپیوتێر و کەرستەی شەخسیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو دوو خوێندکارە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکران، بانگهێشت و سەرکوتی چالاکانی خوێندکاری و مەدەنی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستی پێکردووە.