کوردستان میدیا: دوو چالاکی کرێکاریی کوردی خه‌ڵکی شاری سنه، بانگهێشتی ستادی خه‌به‌ریی ئیتلاعات کران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی موکریان، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی ١٢ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵکی سنه به‌ناوه‌کانی غالب حوسێنی و یه‌دوڵڵا سه‌مه‌دی به شێوه‌ی جیاجیا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات کراون.
به قسه‌ی ئه‌م دوو چالاکه کرێکارییه، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه خۆیان راده‌ستی ئیتلاعات بکه‌ن.
هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری بانگهێشتی ئه‌م دوو چالاکه نه‌زانراوه.
غالب حوسێنی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک چالاکی دیکه‌ی کرێکاری له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی سالانه‌ی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی له که‌ره‌ج وێڕای چه‌ند چالاکی دیکه ده‌سبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا.