کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌دانانی بورجه‌کی چاودێریی نیزامی و گه‌شتی شه‌وانه و ته‌عقیبی هاووڵاتییان، گوندێکی ناوچه‌ی هه‌وارمانی میلیتاریزه کردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، گوندی ده‌ره‌کێ سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان، له دۆخێکی ته‌واو ئه‌منیه‌تی دایه و هێزی ئینتزامی، سپای پاسداران و لیباس شه‌خسی، شاخه‌کانی ئه‌و گونده‌یان به‌ته‌واوه‌تی ته‌نیوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێزه نیزامییه‌کانی رێژیم له چه‌ندین شوێنی ئه‌و گونده به ناوهکانیچیای ته‌ته، ئه‌سوون، که‌ل وه‌زه‌را و هه‌روه‌ها سه‌یرانگای قه‌ڵاخانی و مله‌گاو زیاتهرا بورجه‌کی چاودێریی نیزامی‌یان داناوه و تێکڕای جووڵه و هاتوچۆکانی خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌یان له ژێر چاودیری داناوه.
دوایین حاڵه‌تی ئه‌م میلیتاریزه کردنه‌دا سه‌رله‌به‌یانیی ٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هێزه ئینتزامییه‌کان هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێ و سه‌ره‌ڕای دروست کردنی که‌شێکی ئه‌منیه‌تی، بوونه‌ته هۆی دروست کردنی ترس و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتییانی ئه‌و گونده و چه‌ندین هاووڵاتیی ئه‌و گونده‌یان ته‌عقیب کردووه.
هێزه‌کانی رێژیم به دروست کردنی ئه‌و که‌ش و دۆخه ئه‌منیه‌تییه رانه‌وه‌ستاون و گه‌شتی شه‌وانه‌شیان له نێو گوند و چیاکانی ده‌وروبه‌ر داناوه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ته‌نیا داهاتی خه‌ڵکی ئه‌و گونده کاسبی و کۆڵبه‌ری له‌سه‌ر سنوور بوو، ماوه‌ی یه‌ک ساڵه به‌ڵێنیی دروست کردنی کارتی تایبه‌تیی هاتوچۆی سنوورییان به دانیشتوانی ئه‌و گونده داوه، به‌ڵام لێپرسراوانی رێژیم پاش یه‌ک ساڵ ئه‌و بهڵینیهیان جیبه‌جێ نه‌کردووه.
گوندی ده‌ره‌کێ له‌سه‌ر جاده‌ی مه‌ریوان ــ پاوه و سنووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران هه‌ڵکه‌وتووه.