کوردستان میدیا: زیاتر لەسەدا ١٥ی حاڵەتەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەساڵی ١٣٩٣ لە شاری دێولان، تووشی جیابوونەوە و تەڵاق بوون.
فەرمانداریی دێولان بڵاوی کردەوە، ئاماری تەڵاق و لێکترازانی ژیانی هاوسەرایەتی لە ساڵی ١٣٩٢ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لەسەدا ٥٥ زیادی کردووە و لەو ساڵەدا لەهەر ٦،٥ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، یەک حاڵەت، تووشی تەڵاق لێکترازان دەبن.
لەو پێوەندییەدا ئامارەکانی تەڵاق لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو، زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ثبت احوال) لە کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، لە ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی ٩٢، ئاماری تەڵاق زیاتر لە ٤٨% زیادی کردووە.
پارێزگاکانی کوردستانی ئێران هەمیشە زیاترین نرخی ئاماری تەڵاقیان بە نیسبەت پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا هەبووە.