کەریم پەرویزی
کۆمەڵگای کوردستان، وەک هەموو کۆمەڵگایەکی دیکە نە کەمتر و نە زۆرتر، خاوەنی مافی یەکسانە بۆ ئەوەی خۆی وەک نەتەوەیەکی خاوەن سەروەری پێناسە بکات و هاوتەرازی نەتەوەکانی دیکەی جیهان بیسەلمێنێ کە نە زیاتر و نە کەمتر لەوان، خاوەنی مافە کە خۆی دیاریی دەکا چۆنی بە کردەیی بکا.
لە پێناوی دەستەبەربوون و سەلماندنی وەها بوون و مافێکدا هەر کۆمەڵگایەک و یەک لەوان کوردستان، دەبێ خەباتی بۆ بکا و نرخی ئەو خەبات و داواکاری و ئازادییەش بدا.
تا ئێرە جێگەی پرسیار نیە و ڕوون دێتە بەرچاو، بەڵام لەو نێوەدا کێ دەبێ ئەو خەباتە وەگەڕ بخا و لەپێناوی گەیشتن بە ئاواتی مافی یەکسانیی نەتەوەییدا، رێگا دیاری بکا و رێ نیشان بدا، دەبێتە خاڵی جێگای پرسیار کە ڕەنگە وەڵامی جۆربەجۆری بدرێتەوە، بەڵام لە یەک وەڵام دڵنیای، کە بۆ وەگەڕخستنی خەبات و وزەی کۆمەڵگای کوردستان، بۆ سەلماندنی ماف و ئازادییەکانی، ڕێکخراو و کاری حیزبی و ڕێکخستنی پێویستە.
هێز و وزە پەنگخواردووەکانی نێو کۆمەڵگا ڕەنگە لە دەرەتان و بڕگەی جیاوازدا خۆیان دەربخەن و بە تین و تەوژمی بەهێزکراو، خۆیان بکەن بە دەرکەوتەی کردەیی، بەڵام ئەو هێزانە کاتێک بەردەوامییان دەبێ و وزەکانیان بە خەسار ناچێ کە لە لایەن رێکخراو و حیزبێکەوە بە ڕێکخستن بکرێن و حیزبی خەباتکار هەم دەرەتان بقۆزێتەوە و هەم وزەکان وەگەڕ بخا و هەم هێزەکان رێک بخا و لە ئاکامدا ڕێبەریی بزاوتەکە بکا، تاکوو پرش و بڵاویی و دووبارەکاری، کۆمەڵگا توووشی بێهیوایی نەکا و نرخە دراوەکان، بەخەسار نەچن.
لەم پێناوەدایە کە لە پەیامی نەورۆزیی سکرتێری حیزبی دێموکراتدا هاتوە کە: ... لەبەرداین لەو ساڵدا دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنین کە لە ساڵی نوێدا پەیوەست بن بە ڕیزی پێشمەرگەکانی دێموکرات بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی سەربەرزانە و بەجێهێشتنی هەرچی سەرشۆڕیی و دواکەوتووییە
خاڵی گرینگی ئەم ڕستەیە ئەوەیە کە بە لاوانی وڵات دەڵێ؛ ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات دەرفەتتان بۆ دەڕەخسێنین تاکوو پەیوەست بە خەبات بن و لە پێناوی ژیانی سەربەرزانەدا هێزەکانیان وەسەر یەک بخەن.
لێرەدا پێداگری لە سەر ئەرکی سەرەکی و گرنگی حیزبێکی شۆڕشگێر و خەباتکار کراوەتەوە کە ئەو ڕێکخەرە و دەبێ دەرفەت بخولقێنێ تاکوو مرۆڤەکانی نێو کۆمەڵگا لە پێناوی دامەزراندن و بەجێگەیاندنی خەون و خەیاڵەکانی هەنگاوی کردەیی هەڵبهێننەوە و گەر حیزبێکی لەو شێوە بوونی نەبێ، یان ئەو حیزبە ئەرک و کارەکانی خۆی بە دروستی بەئەنجام نەگەیەنێ، هەم وزەکانی کۆمەڵگا بەخەسار دەچن و هەم تۆوی بێهیوایی و خەمساردی لە نێو وڵاتدا بڵاو دەبێتەوە.