![](/weney-mallperr/9296.jpg)
کوردستان میدیا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ٣٥ کەس لە کرێکارانی کوردی بەنداوی هیروێ لە شاری نەوسوود، لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، ٣٥ کرێکاری کورد لەلایەن خاوەنکار و پەیمانکارانی بەنداو و تونێلی گواستنەوەی ئاوی هیروێ بەبیانووی کەمیی بودجە و کەمبوونەوەی کاری رۆژانە لەسەر کارەکانیان دەرکراون.
یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی هیروێ وێڕای پشتراستکردنەوەی هەواڵی دەرکرانی کرێکارانی کورد لەلایەن خاوەنکارەکانەوە بە هەواڵنێری ماڵپەری کوردستان میدیای راگەیاند: بڕیارە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لەو کرێکارانەی کە سەرقاڵی کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوی هیروێن لە سەر کارەکانیان دەر بکرێن.
لەلایەکی دیکەوە لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمسالدا، لانیکەم ١٥٠ کەس لە کرێکارانی بەنداوی داریان لە شاری پاوە لە سەر کارەکانیان دەرکران.
هەروەها بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان لە درێژەی نەدانی مووچەی کرێکارانی کورد لەلایەن شیرکەتە پەیمانکارەکانی سەر بە رێژیم، شیرکەتی پەیمانکاری سەدرای سەربە سپای پاسداران ماوەی ٩ مانگە مووچەی ٣٠ کەس لە کرێکارانی کوردی پرۆژەی درووستکردنی پردی نێوقەدی گۆلی ئورمیەی نەداوە.
لە دەسپێکی کاری درووستکردنی پردی نێوقەدی دەریاچەی ئورمیە هەتا ئێستا ژمارەی کرێکارانی ئەو پڕۆژەیە لە ٤٠٠ کەس بە ٣٠ کرێکار کەم بووەتەوە.
دەرکردنی کریکارانی خۆجێی لە پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە و پیشەیییەکانی کوردستان لەلایەن خاوەنکار و شیرکەتە پەیمانکارانی سەربە سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەرزبوونەوەی بێکاری و هەژاری لە پارێزگاکانی کوردستانی بەدواوە بووە.