کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست‌درێژی سێکسی، هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە ئیدز لە نێو منداڵانی کار لە ئێراندایه

21:30 - 29 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: بەپێی خوێندەنەوەکان، لە هەر یەک هەزار منداڵی ئێرانی نزیک بە ٥٠ کەسیان بە نەخۆشی ئیدز تووش بوونە و هەروەها هۆکاری سەرەکی تووش‌بوون بە ئەم نەخۆشییە، دەست‌درێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کار راگەیەندراوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان ، زۆرترین شێوەی تووشبوونی منداڵانی کار بە ڤایرۆسی ئیدز لە ئێران، چ لە نیوان کچان و چ لە نێوان کۆڕان، دەستدرێژی سێکسی بووە و هەروەها گیرودەبوون بە ماددە سڕکەرەکان لە تەمەنی سەروو لە نیوان ئەو منداڵانە رێگای دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی ئیدز هەژمار دەکرێت.

بەپێی توێژینەوەیەک کە سەرماوەزی ساڵی رابردوو ئەنجام دراوە، لە هەر یەک هەزار لە منداڵانی سەر شەقام لەسەدا ٢٩ی ئەو منداڵانە لەگەڵ کەسانی ١٥ هەتا ١٨ ساڵ پێوەندی سێکسییان هەبووە.

هەنووکە بەپێی ئامار و داتایەکانی پێوەندیدار بەو بابەتە، لەئێستادا ٢ ملوێن و٥٠٠ هەزار منداڵی کار لە ئێراندا دەژین، هەروەها بەپێی ئاماری سەرچاوە نێوخۆیی‌یەکان، لەسەدا٣٢ی منداڵانی کار تووشی ئازاری جەستەیی، روحی و دەستدرێژی سێکسی بوونە و هەروەها هەژمارێکی زۆر لە منداڵانی کار بەهۆی گیرۆدەبوونی باوک و دایکیان بە ماددە سڕکەرەکان لەسەرشەقامەکان کار دەکەن و ئەو ژمارەیەش بە درێژەی رەوتی نالەباری بارودۆخی ئابووری لە ئێران هەروه‌ها رووی لە زیادبوونە.