کوردستان میدیا: دوکتور پێتر پیلتز ئەندام پارلمانی ئوتریش لەسەر چوونی سەحراڕوودی بۆ ژنێڤ بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە.
دەقی کوردیی ئەو بەیاننامەیە بەم چەشنەیە:
محەممەد جەعفەری سەحراڕوودی، بۆ بەشداری له کۆنفڕانسی یەکیەتیی نێونەتەوەیی پارلمانتاران، هاتووه بۆ ژنێڤ.
له رێکەوتی ٢٢ی ژوولای ١٩٨٩ی زایینییەوە فەرمانی گرتنی نێونەتەوەیی بۆ سەحراڕوودی دەرچووه. فەرمانەکه هی ڤییەنه!
سەحراڕوودی بەرپرسی تیمێکی سێ کەسی بوو که تاوانبارن له ١٣ی ژوولای ١٩٨٩ سەرۆکی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دوو کوردی دیکەیان له ڤییەن تێرور کردووه.
سەحراروودی که بریندا کرابوو، دواتر دەستبەسەر کرا.
به هاوئاهەنگیەکی کەم وێنەی نێوان وەزیری داد، وەزیری دەرەوە و دەبیری یەکەمی وەزارەتی دەرەوه و هەروەها وەزیری ناوخۆی ئوتریش توانرا ئەو تاوانباره دەرباز بکرێت!
چەندین رۆژه پۆلیسی ڤییەن و ژنێڤ ئاگادارن که تاوانبار سەحراڕوودی له ژنێفه. پۆلیسی سویس پێوەندییان به پۆلیسی ئوتریشەوه کردبوو و داوای زانیارییان سەبارەت به بڕیاری دەستبەسەرکردنی نێونەتەوەیی بو سەحراڕوودی کردبوو.
پۆلیسی ئوتریش له وڵامدا موعتەبەر بوونی بڕیارەکەی سەلماندبوو!
سەحراڕوودی هیچ مەسوونیەتێکی دیپلوماتیکی نییه، لهگەڵ ئەوەشدا هێشتا به ئازادی ماوەتەوه!
دیسان له نێوان وەزارەتی داد، ناوخۆ و دەرەوه چی روو دەدات؟! ئایا وەزیرەکان هیچ هەوڵێکیان داوه که سەحراڕوودی دەستبەسەر بکرێت یان دیسان مەعاملەیەک کراوه؟!
ئێمه به زوویی بۆمان دەردەکەوێت که هەر سێ وەزیری پارتی دێموکرات مەسیحی به چ شێوەیەک پاش ٢٤ ساڵ لەگەڵ ئەو تێرۆره سیاسییەی له ناوەڕاستی ڤییەندا رووی دا هەڵسوکەوت دەکەن و ئایا ئەوەیان بو گرینگه که تاوانبارەکه بدرێتە دەستی یاسا، یاکوو دەیانەوێ دیسان دڵی رێژیمی ئێران راگرن!