كوردستان میدیا: میت رامنی بەربژێری كۆماریخوازەكان بۆ پۆستی سەر كۆماریی ئەمریكا، وێڕای رەخنە گرتن لە سیاسیەتەكانی باراك ئوباما وتی: حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هەمبەر رێژیمی ئێران كەمتەر خەم بووە.
ئەو پاڵوێراوە لەو باوەڕەدایە، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆتە هۆی ئەوەی رێژیمی ئێران پەرە بە چالاكییەكانی بدات و مەترسیی لەسەر رۆژهەڵاتی ناڤین درووست بكات.
هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، میت رامنی رایگەیاندووە، بارك ئوباما لە سیاسەتەكانیدا سەركەوتوو نەبووە و وتیشی: ئەگەر من بێمە سەر كار زەخت و گوشارەكان بۆ سەر رێژیمی تاران زیاد دەكەم.
رامنی ئەوەشی خستە روو، ئێران لە حاڵی حازردا لە درووست كردنی چەكی ئەتۆم نزیك بۆتەوە و لهلایهكی دیكەوە هێز و گرووپە رادیكاڵەكانیش لە ناوچەدا پەرەیان گرتووە.
ئەو پاڵوێراوە ئاشكراشی كرد، كاتێك كە خەڵكی ئێران لە ساڵی ١٣٨٨دا پێویستیان بە یارمەتیی هەبوو، باراك ئوباما هیچ هەڵوێستێكی لە خۆی نیشان نەدا.