کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠ راوچیی دیکەی کورد لە مەهاباد لەگەڵ سروشت ئاشت بوونەوە

16:47 - 29 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ٥٠ راوچیی کورد لە شاری مەهاباد بە شکاندنی قەفەسی کەوەکانیان پەیوست بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان بوون.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداریی هاووڵاتییان، راوچییانی کورد و چالاکانی ژینگەپارێزی لە ناوچەی \'\'سێ کانیان\'\'ی مەهاباد، ٤٨ کەو ئازاد کران و ٣٠ قەفەسیش سووتێنران.

لەم هەڵمەتەدا کە بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە، ٥٠ راوچیی کورد بۆ هەمیشە لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت بوونەوە.

رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی کوردستان لە زستانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\' سەربە شارستانی سەوڵاوا بە شکاندنی چەکێکی جۆری \'\'تاپڕ\'\' کە دواتر بە چەکی سەوز ناوبانگی دەرکرد، لەلایەن راوچییەکی کوردەوە بەناوی ئەحمەد عەزیزی دەستی پێ کرد و پاش ماوەیەکی کورت سەرانسەری کوردستان و بگرە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیشی گرتەوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە.