کوردستان میدیا: له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ١٠ حاڵه‌تی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ناوچه‌کوردنشینه‌کانی ئێران به‌نسبه‌ت کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبه‌ران و هاووڵاتییانی کورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی رێژیمی ئێرانهوهرووی داوه.
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتییانی کورد
له‌حه‌فته‌ی کۆتاییی مانگی خهزهڵوهری١٣٩٢ی هه‌تاویدا، ٥ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی، کچ و کوڕێکی \'\'ئه‌بووبه‌کر بایزیدی\'\'، خه‌ڵکی شاری بۆکان به‌ناوه‌کانی \'\'ئه‌فسانه بایزیدی، خوێندکاری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و شاهۆ بایزیدی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ\'\' له‌ماڵی خۆیاندا له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
چه‌ند رۆژ پێشتریش هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی \'\'یونس مه‌عرووفی \'\' خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمه‌وه، بڵاو بووه‌وه. به‌پێی هه‌واڵه‌کان هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیم سه‌ڕه‌ڕای پشکنینی ماڵێ یونس، ناوبراویان به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی ئێران، بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووه.
له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی هاووڵاتییانی کورد، هێزهئیتلاعاتییهکانی رێژیم هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌هاباد به‌ناوی \'\' فایه‌ق خزری\'\'یان ده‌ست به‌سه‌ر کردووه‌و رایانگهیاندوهکهئهو هاووڵاتییه‌یان به‌مه‌به‌ستی بارمته له‌جیاتی \'\'محه‌مه‌د خزری\'\' باوکی ناوبراو، راگرتووه.
پاش نزیک به ١٠ رۆژ له‌بێ سهروشوێنیی دوو چالاکی کرێکاریی کورد، به‌ناوه‌کانی \'\'مێهرداد سه‌بووری خه‌ڵکی شاری سنه‌و ئه‌فشین نه‌دیمی خه‌ڵکی شاری کامیاران\'\' روونبووه‌وه که ئه‌و دوو هاووڵاتییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کامیاران راگوێزراون.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا (خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی) ١٨ چالاکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کرێکاری و خوێندکاریی کورد ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
به‌پشت به‌ستن به‌ئاماری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری سه‌رکۆماری نوێ \'\'حه‌سه‌ن رۆحانی\'\'یه‌وه هه‌تا ئێستا، ٢٢٨ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
کوژران و بریندارکرانی هاووڵاتییان و کۆڵبه‌رانی کورد
له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ٤ هاووڵاتی و کۆڵبه‌ری کورد له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه کوژراون و کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بریندار بووه.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٣ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی، \'\'ئه‌وین عوسمانی\'\' ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵکی شاری بانه، له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی ریژیمی ئێرانه‌وه له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ بانه به گومانی هه‌ڵگرتنی که‌لوپه‌لی قاچاخ درایه به‌ر ده‌سترێژی گولـله و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
له‌هه‌مان رۆژدا، \'\'جه‌لیل یونسی\'\' ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی بانه، له‌نزیک گوندی \'\'ئوشتر ئاوا\'\'ی ئه‌و شاره که‌وته به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌کان و له ئاکامدا گیانی له‌ده‌ست دا.
له‌درێژه‌ی کوشتن و بریندار کردنی هاووڵاتییان و کۆڵبه‌رانی کورد به بیانوگه‌لی جیاواز، له‌رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کوردی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به‌ناوی \'\'حامید شاکری\'\' له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزهئینتزامییهکان به‌گومانی هه‌ڵگرتنی که‌لوپه‌لی قاچاخ، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌هه‌مان رۆژدا و له‌ناوچه‌ی سنووریی شاری بانه کۆڵبه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی سه‌قز به‌ناوی \'\' خالید محه‌ممه‌د\'\' که‌وته‌سه‌ر مین و له‌ئاکامدا لاقێکی له‌ده‌ست دا.
رێکه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی پیرانشار، دوای ٨ ساڵ برینداری گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و هاووڵاتییه کورده هه‌شت ساڵ له‌مه‌و پێش له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمه‌وه به‌فیشه‌کی ژه‌هراوی بریندار کرابوو، سه‌ره‌نجام به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه له ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیانی له‌ده‌ست دا.
به پێی دابه‌شکاری ناوچه‌کان، شاری بانه و ناوچه‌کانی ئه‌و شاره له‌م حه‌فته‌یه‌دا زۆرترین هه‌ژماری قوربانیانی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هیزه‌کانی رێژیم له هاووڵاتیان و کۆڵبه‌رانی بۆ خۆی ته‌رخان کردووه.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌ماوه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی هه‌تاویدا 8 کۆڵبه‌ر و هاووڵاتی کورد کوژراون و 8ی دیکه‌ش بریندار کراون.
به‌پشت به‌ستن به‌ئاماری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری سه‌رکۆماری نوێ \'\'حه‌سه‌ن رۆحانی\'\' هه‌تا ئێستا، ٥٧ هاووڵاتی و کۆڵبه‌ری کورد کوژراون و بریندار کراون.
راپۆرت/ ئه‌ژین شێخی