كوردستان میدیا: لەناوەندی ٣ی كوردستان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٤ ساڵەی شەهیدكرانی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی رێوڕەسمێك بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢١ی پووشپەڕ رێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ بە ئامادە بوونی ئەندامانی رێبەری، پێشمەرگە و بنەماڵە و ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات و هەروەها میوانانی هێژا بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد و دواتر لەلایەن رەحیم گەرگوولی پێشكەشكاری بەرنامەكە ریزبەندی مەڕاسمەكە خوێندرایەوە.
سەدیق دەروێشی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆكرات پەیامی ناوەندی ٣ی بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆری د. قاسملوو و هاوڕێیانی پێشكەش كرد.
دواتر سروودێك لەژێر ناوی ژیانەوە لەلایەن كۆرسی هونەری حیزبی دێمۆكراتەوە خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش پەیامی هاوبەشی یەكیەتییەكانی لاوان و ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن خالید پەیغامیەوە پێشكەش كرا.
لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا شێعرێك لەژێر ناوی هەمیشە قاسملوو لەنوسینی مامۆستا شێركۆ بێكەس و خوێندنەوەی سلێمان ئەحمەدی خوێندرایەوە.
پاشان سرودێك لەلایەن لاوانی ناوەندی ٣ی كوردستانەوە پێشكەش كرا و پێشكەش كردنی گۆرانییەك بە دەنگی فەرهاد کەرەمی بڕگەیەكی دیكەی مەراسمەكە بوو.
هەر بە بۆنەی ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی کۆمیتەکانی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێمۆکرات کە بریتی بوون لەسۆران، جێژنیکان و هەولێر پەیامیان پێشکەش بە مەراسمەکە کرد.