کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی یەکەم رۆژی کاری کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:00 - 5 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: لە یەکەم رۆژی کاری کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکاراندا، راپۆرتی کار و چالاکی و راپۆرتی سیاسیی ئەو کۆنگرەیە پەسند کرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا لە هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکاران، سەرلە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی پاش ورگرتنی دەنگی رەوایی کۆنگرەیی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها ئارم و دروشمی ئەو کۆنگرە لەلایەن ئەندامانی بەشداری کۆنگرەکەوە، راپۆرتی کۆمیتەی ئامادەکاریی لەلایەن \'\'سەربەست ئورمیە\'\'وە خوێندرایەوە.
دواتر \'\'قاسم ئیبراهیمی\'\' پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتیی خوێندکاران، خوێندەوە و دوابەدوای ئەوەش پەیامی \'\'ئیبراهیم لاجانی\'\' لەلایەن \'\'حەیدەر محەممەدی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
پاشان باسێکی کورت لەسەر راپۆرتی سیاسی بۆ کۆنگرەی چوارەم لەلایەن \'\'کەیهان یووسفی\'\'یەوە پێشکەش کرا، کە ئەندامانی کۆنگرە بەوردی را و بۆچوونی خۆیان لەسەر راپۆرتەکە دەربڕی و پاش هاتنەئارای دەستکاری و رەخنە و پێشنیارەکان لەلایەن ئەندمانی کۆنگرەوە پەسند کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆنگرەدا دوای قسە و باسێکی زۆر لەبارەی کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی نێوان کۆنگرەی سێ بۆ چواری ئەو یەکیەتییە و وەرگرتنی را و تێبینیی بەشداران پەسند کرا.