كوردستان میدیا: خرابی رێگا و بانی كوردستان چەندین ساڵە هەیە و ئەو دۆخە نالەبارە بۆتە هۆی ئەوەیكە ساڵانە چەندین هاووڵاتیانی لەو رێگا و جادانەدا ببنە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاری شنۆ و بەشێك لەگوندەكانی كە رێگای پێوەندیی نێوان شارەكانی پیرانشار ـ شنۆ ـ نەغەدەن، ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ كێشەی جادە و بان بەرەو روون و ئەو شوێنانەی كە ئاسفاڵتیش كراون بە رادەیەك ناستانداردە كە دوای ماوەیەك هەمووی هەڵقەندراوە.
هەنووكە ئاواییەكانی سەرگیز، دێشەمس و باڵاگیر جادە و بانیان زۆر خرابە و ساڵانە چەندین قوربانی لەو شوێنانە، دەكەوێتەوە.
دانیشتوانی ئەو ئاوایانە بەبەردەوامی ناڕەزایەتیان بۆ ئەو دۆخە دەربڕیوە بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنەداونەتەوە.
ئاواییەكانی باڵاگیر و كۆنەقەڵا و دێشەمس رێگاكانیان قیرەتاو نەكراو و وەرزێرانی ئەو ناوچانە بەبەردەوامی ناڕەزایەتیی ئەوەیان هەیە كە تۆز و خۆڵی ئەو جادانە خەساری بە بەرهەمەكانیان گەیاندووە.
شاری ماكۆ لە ئوستانی ورمێش لەکێشەی جادە و رێگا و بان بێبەری نەبووە و ماوەی زیاتر لەبیست ساڵە لەلایەن شارەوانی ئەو شارەوە بەڵێنی ئەوە دراوە كە شەقام و جادەكان بەرەو باشتر بوون دەبردرێت، بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێنەكراوە.
بوونی ترافیكی زۆر و هاتووچۆی ماشێنە بارهەڵگرەكان بە شەقامی سەرەكیی شاردا وای كردووە، كە خەڵكی لەبەڵێنییەكانی بەرپرسان بێزار ببن.
هاووڵاتیانی شاری ماكۆ لەو باوەڕەدان، بەرین كردنەوەی شەقامەكانی شار بۆتە كێشەیەكی چارەسەر نەكراو و لێپرسراوان هیچ بەرنامەیەكیان بۆ ئەو قەیرانە نیە.
ئەو هاووڵاتیانە ئەوەشیان خستۆتە روو، لەماوەیەكی زۆر كورتدا دووجار بودجە لەلایەن لێپرسراوانە وەرگیراوە، كە چی سەرفی رێگا و شەقامەكانی ئەو شارەیان نەكردووە.