کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ چارەنووسی بەنداوی چەپەراوێ‌لەشنۆ ناڕوونە

14:49 - 5 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: پڕۆژەی بەنداوی چەپەراوێ‌لەشاری شنۆ بڕیار بوو لەماوەی ٥ ساڵدا كۆتایی پێ‌بێت، بەڵام ئەو پڕۆژەیە دوای ١١ساڵ هێشتاكە تەواو نەبووە

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەنداوێ‌چەپەراوێ‌لە ١٠كیلۆمیتری جادەی شنۆ ـ پیرانشار هەڵكەوتووە و ساڵی ٨١ئەو پڕۆژەیە دەست بەكارەكانی كرا و بڕیار بوو لەماوەی پێنج ساڵدا تەواو ببێت.
ئاوی ئەو بەنداوە بڕیار بوو لە رووباری كانی ڕەش كە ئەویش سەرچاوەكەی لە چۆمی گادەرەوەیە، دابین بكرێت، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بەنداوە تەواو نەبووە و ماوەیەكیشە هیچ كارێكی لەسەر نەكراوە.
هەر لەسەرەتای دەست پێكردنی پڕۆژەكە لێپرسراوانی ئەو بەنداوە بێ‌بوونی مۆڵەت و بێ‌ئیزن وەرگرتن لەدانیشتوانی ئاوایی چەپەراوێ‌، بە لۆدێر و بۆڵدیزێر كەوتنە گیانی دارستان و مووچە و مەزراكانی ئەو ئاواییە و لەژێر ناوی ساز كردنی بەنداو ئەو شوێنانەیان وێران كرد.
وێران كردن و تێك دانی مووچە و مەزرای هاووڵاتیان لەگەڵ پەرچەكرداری دانیشتوانی ئاوایی چەپەراوێ‌بەرەوڕوو بۆوەو و لەئەنجامدا ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیم بە بەهایەكی كەم، زەوی و زارەكانیان لەخەڵكی كڕی.
كۆمپانیای بەڵێندەری سپانو وەكوو لایەنی سەرەكیی گرێبەستی بەنداوی چەپەراوێ‌ئەو پڕۆژەیەی وەئەستۆ گرت و كۆمەڵێك كۆمپانیای دیكەی وەكوو،كاوش سازە ماد، ئای، تی، پی، پویاب و فریابیش وەكوو ژێر مەجموعەی كۆمپانیای سپانو لەجێبەجێ‌كردنی ئەو پڕۆژەیەدا بەشدار بوون.
ئەوكۆمپانیانە بەبیانووی كەمیی بوودجە، حەقدەستی ٥ مانگی كرێكارانیان نەدابوو و بەردەوامیش كرێكارانی كوردیان لەسەر كار دەركردووە.
نەبوونی بەڕێوەبەرییەكی باش ـ نەبوونی بەڕێوەبەریی لەپێوەندیی جێبەجێ‌كردنی كارەكان و وەرگرتنی بودجە ـ دزینی پارەیەكی زۆر لەلایەن لێپرسراوانی رێژیمەوە ـ نەدانی حەقدەستی كرێكاران كە زۆر جار كرێكاران بۆ وەرگرتنی پارەكانیان مانیان دەگرت ـ كار پێ‌سپاردن بە كەسانی ناشارەزا و كەڵك وەرگرتن لە كەرەسەكانی كۆن و بێ‌كەڵك لەو پڕۆژەیەدا لە كێشە سەرەكییەكانی بە نێوەچڵ مانەوەی ئەو پڕۆژەیەن.