کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە کوردستان بەردەوامە

19:29 - 28 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: لە شارەکانی پاوە، هەوشار، مەریوان، سنە و بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە بەردەوامە.
پاوە:

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری پاوە چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەڕێوەبرد.
گەڕەکی وەحدەت، پێچی زیندانی قەدیم، مەولەوی، دەرەباسام، تەکیە، گەڕەکەکانی دەوروبەری فەلەکەی دوکتور قاسملوو، ٢٦ی گەلاوێژ و ترمیناڵی پاوە و هەروەها گوندەکانی دووریسان، چۆڕژێ، نۆسمە، دەرەبەیان و شمشێر ناوی ئەو شوێنانەیە کەلە شاری پاوە کاری تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.
هەوشار:

ئەڤینداران و ئەمەگدارانی رێبازی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی لە ناوچەی هەوشار بە مەبەستی رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز کاری تەبلیغییان ئەنجام دا.
گەڕەکەکانی کوشتارگا، فەلەکەی دوکتور قاسملوو، شەقامی سەهەند و دەوروبەری زانینگەی پەیام نوور لە شاری سایین‌قەڵا، جاددەی ئاختەپە ــ سایین قەڵا، جاددەی بۆکان ــ سایین قەڵا، جادەی تیکاب ــ سایین قەڵا ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.
هەروەها لە گوندەکانی حاجی ئاوا، ئەحمەد ئاوا، قازانلی سەرچۆمی جەغەتوو، ئاختەپە، داشکەستان، سارووجەی کۆن، قسقۆپی، قۆزڵۆی هەوشار، مەمەر، حەسەن لوو، یەنگیجە، گوزەبڵاوغ، کارێز و سایین جووت، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی بە شێوەی بەربڵاو بەڕێوەچووە.
مەریوان:

بەبۆنەی ٢٦ سەرماوەز رێبوارانی رێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان لە شاری مەریوان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر پردی پۆمپی بەنزینی قەدیمی ئەو شارە رێزیان لە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی کوردستان گرت.
هەروەها لە سێ‌ڕێیانی بێهزیستی، نەخۆشخانەی فەجر، شەبڕەنگ، گەڕەکی تەکیە، چوارباخ، باخ پارک (پارک ملت) و ئیدارەی پۆست، بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە بەڕێوەچووە و گوندەکانی هوویە، سەرهوویە، ساڵیان و نجێ تراکت و پووستێربە شێوەیەکی بەرین بڵاو کراوەتەوە.
سنە:
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی پووستێر و تراکت، رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز نرخاند.
گەڕەکی ئاغەزەمان، گریاشان، بەهارمەست، شەریف ئاوا، کانی کووزەڵە، گوڵشەن و ژاندارمێری، ناوی ئەو شوێنانەی شاری سنەیە کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.
ئورمیە:

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز لە درێژەی چالاکییەکانیاندا، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت به رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و وێنەی شەهیدانی رێبەر دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، ئەو رۆژە نەتەوەیی‌یەیان بەرز راگرت.
باراندۆز، گەلی قاسملوو، جاددەی ئورمیە ــ شنۆ و هەروەها گوندەکانی شێرە، مام برای، قاسملوو، کۆکێ، توومەتەر، باڵانج، زورگاوا، مەلا حەسەنی، بلوول ئاوا، پۆڵاتی، دۆڵە و کارخانەی نیرووگای پێترۆشیمی لەسەر جاددەی ئورمیە ــ مەهاباد، ناوی ئەو شوێنانەی ناوچەی ئورمیەیە کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.
بۆکان:

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەرز نرخاندنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
\'\'گامیشگۆلی، برایمات، مشیر ئاوا، گوێگجەلی، قەڵا\'\' لە ناوچەی ئاڵەشین ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز تێدا ئەنجام دراوە.