کوردستان میدیا: له‌شاری مه‌ریوان به‌هۆی داکشانی نرخی تمه‌ن له‌هه‌مبه‌ر دراوه‌کانی دیکه و گرانی، مانگرتنێک له‌و شار به‌ڕێوه‌چوو و هێزه‌کانی رێژیمیش دۆخی ئه‌و شاره‌یان ئه‌منیه‌تی کردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژێک پێش ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تاران، رۆژی سێشه‌ممه رێژیمی ئێران هێزێکی زۆری هێناوه‌ته شاری مه‌ریوان، هه‌تا پێش به ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه خۆپیشاندان و مانگرتنێک بگرێت. به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه بازاریانی شاری مه‌ریوان، ده‌ستيان دایه مانگرتن.
شاری مه‌ریوان له ره‌وشێکی ئه‌منیه‌تی دایه و هێزه ئه‌منیه‌تی، ئینتزامی، سپای پاسداران و به‌کرێگیراوان له ناو شار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر بڵاو بوونه‌ته‌وه و به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، جاروبار ده‌نگی ته‌قه هاتووه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌کرێ له مه‌ریوان خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاو، به‌هۆی گرانی بێته ئاراوه.