کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی ٣ هاووڵاتیی لێ کەوتەوە

18:10 - 27 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە رێگای مەهاباد ــ بۆکان، ٣ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردان لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای مەهاباد ــ بۆکان لە نزیک گوندی \'\'بورهان\'\'، ٣ هاووڵاتی بەناوەکانی \'\'شەهریار ئوستاد ئیبراهیمی، چالاک حەسەنزادە و سارۆ عەبدوڵڵاپوور\'\' گیانیان لە دەست دا.

خرابی و ناستانداریی رێگاوبان و ئوتۆمبێلەکان و نەبوونی لەمپەر و هەروەها هێمای ئاگادار کەرەوە لە شوێنە مەترسیدارەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران دان.

بەپێی ئاماری پزیشکیی یاسایی، ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران، ١٦٧٢ هاووڵاتیی گیانیان لە دەست داوە.