کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی دووهەمی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیال دێموکرات

13:54 - 10 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: دووهەمین رۆژی کاری ٣٠ەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی سوسیال دێموکرات بە بەشداریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە لە دووهەم رۆژی کاری کۆنگرەی یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیال دێموکرات، ئەندامانی کۆنگرە بەسەر چەندین گرووپی \'\'ئابووری، ژینگە، پرسی هەژاری، دێموکراسی و سێکۆلاریزم\'\'دا دابەش کران و هەر یەک لە رێکخروەکان بەپێی دڵخوازی خۆیان لە گرووپانەدا سەرنج و تێبینیی خۆیان دەربڕی.
پاشان \'\'مۆگەنس لیک کوتوف\'\' سەرۆکی پارلمانی دانمارک چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر لەلایەن کۆمیسیۆنی دارایی‌یەوە راپۆرتی ماڵیی ساڵی ٢٠١٣ پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆنگرەی لاوانی سوسیال دێموکراتدا وتاری سەرۆکی پێشووی IUSY لەلایەن \'\'خاتوو ڤیڤیانا\'\' پێشکەش کرا.