کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزدار هیجری سەردانی مامۆستا عەزیز، كەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەری كوردی كرد

15:36 - 23 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر دیداری لەگەڵ مامۆستا عەزیز محەممەد كەسایەتیی نیشتمانپەروەری كورد پێكهێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٢١‌ی خەرمانان(١٢‌ی سیپتامبر) بەڕێز مستەفا هیجری بە مەبەستی ئاگادار بوون لەباری تەندروستی عەزیز محەممەد كەسایەتی ناسراو و تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان، لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێزیانی كرد.
لەو دیدارەدا وێڕای ئاگادار بوون لە رەوشی تەندروستیی مامۆستا محەممەد کەسایەتی شۆرشگێڕ و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق، هەلومەرجی ئێستای كوردستان ‌و گۆڕانكارییەكانی ناوچە قسەیان لەسەر كرا.
مامۆستا عەزیز محەممەد وێڕای پێشوازییەكی گەرم لە بەڕێز هیجری ‌و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو سەردانە، هەوڵەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی بۆ لێك نزیك كردنەوە ‌و پێكەوە هاوكاریی كردنی هێز ‌و لایەنەكانی كوردستانی رۆژهەڵات بە كارێكی بەرز ‌و جێی بایەخ نرخاند.