کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە شاری ترۆندهایم بە بەشداریی نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، دۆستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان لەلایەن کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ترۆندهایم، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێدننەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ترۆندهایم، لەلایەن \'\'کاوە حەسەنپوور\'\' بەرپرسی کۆمیتەوە خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'کەوسەر میرزایی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'عەلی حوسێنپوور\'\' پەخشانێکی خوێندەوە و دواتریش \'\'محەممەد شادمانفەر\'\' ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر ٢ی رێبەندان، کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوا بۆ بەشدارانی رێوڕەسمەکە دوا.
دواتر مۆمی ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان \'\'مەلیحا میرزایی\'\' هاوسەری شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان هەڵگیرساند.
رێوڕەسمەکە بە شای و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.