کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەلدا ٨٣هەمین ساڵـڕۆژی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو و هەروەها رۆژی پێـشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و هەروەها هاوکات لەگەڵ شەوی یەلدا لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەستیی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر \'\'عەلی ئاس\'\' پێشمەرگەی کۆن و کەمەندامی حیزب باسێکی لە رۆژی پێشمەرگە و دانانی ناوی پێشمەرگە لەسەر چەکداری کورد و هەروەها بڕیاری دیاری کردنی رۆژێکی تایبەت بە پێشمەرگە لەلایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە، کرد.
ئاوارە جەلالی دوو هۆنراوەی بە بۆنەی شەوی یەلدا و ٢٦ی سەرماوەز خوێندەوە.
پاشان حامید نەسیری کەمەندامی حیزب لەسەر رۆژی پێشمەرگە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر \'\'نازیکا\'\' چەند سروودێکی بەو بۆنەوە خوێند.