کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران جارێکی دیکە بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە محکووم کرا

16:34 - 20 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: بەرپرسێکی ئەمنییەتی لە باشووری ئەفغانستان رێژیمی ئێرانی بە سووڕانەوەی سەنگایی هێز لە بەرژەوەندی شەڕانگێزانی تالیب و گرووپە تیرۆریستانی هەقانییەتدا مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی العەرەبییە، جومعە گوڵ هیمەت، فەرماندەریکی پوڵیسی ویلایەتی هیلمەندی ئەفغانستان رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، جەختی لەسەر پشتیوانی رێژیمی ئیران لە هێزە تروریستەکان کردەوە.

ئەم فەرماندەرە لە پێوەندیی لەگەڵ پشتیوانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گرووپە تیرۆریستەکان رایگەیاند: تۆڕی هەواڵگریی ئێران و پاکستان بەردەوام لە تاڵبان و گرووپی هەقانییەت پشتیوانی دەکەن و زۆربەی هێرشەکانی ئەم گرووپانە بە هاوکاریی مەئموورانی دەزگای هەواڵگری ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

رێژیمی ئێران پێشتر بە نانەوەی ئاژاوە و بەرنامەداڕشتن بۆ عەمەڵییاتی تیرۆریستی لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان تۆمەتبار کرابوو.

هەروەها چەن رۆژ لەمەوبەریش رێژیمی ئێسلامیی ئێران لەلایەن سەرکۆماری وڵاتی یەمەنەوە بە پشتیوانی لە حەوسییەکان و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە مەحکووم کرا.

عەبد رەبە، سەرکۆماری یەمەن لەو پێوەندییەدا وتی: حەوسییەکان لە بواری ئابووری، چەکوچۆڵ و راهێنان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.