کوردستان میدیا: ناحیەی سیدەکان سەربە ناوچەی سۆران کرایە ئامانجی تۆپبارانی هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران و ٨ تۆپی لە خاکی هەرێمی کوردستان دا.
ئاژانسی باس نیووز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەتیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ناوچەکانی سەقەر و بەردەسپی لە ناوچەی سنووریی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کردووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان وێڕای پژڕاستکردنەوەی هەواڵی تۆپبارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە رایگەیاندووە کە ئەو تۆپبارانە هیچ زیانێکی ماددی یان مەعنەویی بە دەواوە نەبووە.
بە وتەی ئەم بەڕێوەبەرە، هۆکاری تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە نەزانراوە، بەڵام وێدەچی بەهۆی هەبوونی هێزەکانی پکک ئەو تۆپبارانە ئەنجام درابێت.