کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران داوای خۆی له‌مه‌ڕ کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی بۆ پێڕاگه‌یشتن به کاروباری ئێرانییه‌کانی دانیشتووی بریتانیا له له‌نده‌ن ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه.
ده‌وڵه‌تی بریتانیا داواکه‌ی رێژیمی ئێرانی ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن قه‌شقاوی، جیگری کونسووڵیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران به بڵاڤۆکی فاینناشناڵ تایمزی گوتووه: بریتانیا ده‌بێ ئیزنی چوونی دیپلۆماتکارانی ئیران بۆ له‌نده‌ن بدات هه‌تا کاروباری کونسووڵی رێژیمی ئێران له‌و وڵاته جێبه‌جێ بکات.
به‌پێی ئه‌م بڵاوڤۆکه، قه‌شقاوی گوتوویه‌تی: بریتانیا ده‌بێ به هۆکاری مرۆڤدۆستانه ئه‌و کاره ئه‌نجام بدات.
مانگی دێسامبری ساڵی رابردوو، پاش هێرشی رێژیمی ئێران بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران، له‌نده‌ن باڵوێزخانه‌ى رێژیمی ئێرانى له وڵاتى خۆی داخست و دیپلۆماته‌کانی خۆی له ئێران کشانده‌وه.
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی