کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران ژینگەی کوێستانەکانی شاهۆ لەناو دەبات

23:36 - 1 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە بەکارهێنانی ماشێنە میکانیکییەکان، لێڕەوار دارستانەکانی داوێنەکانی چیای شاهۆ لە نزیک گوندی سەریاس و شمشێر لەناو دەبات
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی لە ناوبردنی لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستان لە ناوچەی هەورامان دایە.

لێدانی رێگەوبان و رێگای زۆر و بۆر بۆ ناوچە کوێستانییەکانی شاهۆ لە نزیک شارستانی پاوە لەلایەن سپای پاسدارانەوە بە مەبەستی نیزامی و ئەمنیەتی، تێکڕووخانی ژینگەی لەو ناوچەیەدا لێ کەوتەوە.

ئەو رێگایە لە گوندی \'\'سەریاس\'\'ەوە دەستی پێ کردووە و بە تێپەڕبوون لە لێڕەوار و دارستانەکانی شمشێر هەتا لووتکەی \'\'زاوڵێ\'\' لە دەوروبەری شاری پاوە بەردەوام دەبێت.

سەرەڕای بەدواداچوونی دانیشتوانی دوو گوندی سەریاس و شمشێر لەمەڕ راگرتنی ئەو پیلانە دژە ژینگەیییە، رێژیم هەروا لە تەفروتووناکردنی بەرزایییەکان و ژینگەی ئەو کوێستانە بەردەوامە و ناڕازییان هیچ چەشنە وەڵامێکیان پێ نادرێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی راپۆرتەکان، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگەی دەست و پێوەندییەکانییەوە بە ئاگردانی کوێستان و دارستانەکانی کوردستان، هەوڵی تەفروتووناکردنی ژینگەی کوردستان دەدات.