کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران له ناوچه سنوورییه‌کانی ورمێ به‌بێ هیچ هۆکارێکی دیاری کراو و به مه‌به‌سه‌تی دروست کردنی ترس و تۆقاندن، هیزێکی زۆری مۆل داوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له ناوچه سنوورییه‌کان و به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕ و سۆمای برادۆست هێزه‌کانی خۆی مۆڵ داوه و تۆپ و ئامرزای جۆراوجۆری شه‌ڕکه‌ری له هێندێک له پایگا نیزامییه‌کان جێگیر کردووه.
رێژیمی ئێران له ناوچه‌ی ماکۆ و چاڵدوران به بیانووی هه‌بوونی رهوتگهلێکی جۆراوجۆری سیاسی و پچڕاندنی پێوه‌ندیی دانیشتوانیی دوو لایه‌نی سنوور، بارودۆخی ئه‌منیه‌تی راگه‌یاندووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ پێشگیری له کۆچی کۆچه‌ران هه‌تا ٢ کیلۆمیتریی که‌رتی سه‌ر سنوور کراوه، که ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی گشتیی کۆچه‌رانی ناوچه‌ی چاڵدوران به‌ره‌وڕوو بووه.
له درێژه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رێژیمی ئێران له هێندێ ناوچه‌ی کوردستانی ئێران‌دا کرده‌وه نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی خۆی زیاد کردووه.
ئه‌مساڵ شاری مه‌ریوان رمبازگهی سپای پاسدارانی رێژیم بوو و چه‌ندین سه‌یرانگه‌ی له‌و شاره کونترۆڵ و هاتوچۆی خه‌ڵکی قه‌ده‌غه کردووه و بارودۆخى ئه‌منیه‌تیی چه‌ند قات زیاتر کردووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران