کوردستان میدیا: رووداوەکانی تەڵاق لە پارێزگای کرماشان لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاویدا لەسەدا ٤٨ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
بەرپرسی بەڕێوبەریی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی پارێزگای کرماشان وتوویەتی: لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاویدا رووداوەکانی تەڵاق بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەسەدا ٤٨ بەرزبووەتەوە.
پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بەهۆی زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی رەخساندنی هەلی کار، زیاترین ئاماری تەڵاقیان بە بەراورد لەگەڵ پارێزگانی دیکەی ئێراندا هەیە.
بەپێی راپۆرتەکان و پشت بەستن بە ئاماری دەفتەری ئامار و زانیارییەکانی حەشیمەت و کۆچبەریی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ئێران، لە ٢ مانگی سەرەتای ١٣٩٣ی هەتاویدا لە ئێران زیاتر لە ٢١ هەزار و ٧٠٠ رووداوی تەڵاق تۆمار کراوە.
بەپێی ئامارەکان، ١٩ هەزار و ٧٤٥ رووداوی تەڵاق لە کۆمەڵگای شار و یەک هەزار و ٩٥٥ رووداوی تەڵاق لە گوندەکان تۆمار کراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی رووی لە کەمبوون کردووە و ئامارەکانی تەڵاقیش زیادیان کردووە کە هۆکاری سەرەکیی ئەش بۆ بێکاری لە ئیران و بە تایبەت لە کوردستاندا دەگەڕێتەوە.