کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان، داعش و رێژیمی بەشار ئەسەدی بە تاوانی جینایەتی جەنگی مەحکووم کرد

18:09 - 6 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: کومیسیۆنی پشکنین و لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرووپی تیرۆریستی داعش و رێژیمی بەشار ئەسەدی بەهۆی بەکارهێنانی هەلسوکەوتی دژە مرۆیی بە جینایەتی جەنگی تاوانبار کرد.
هەواڵدەریی رۆیتێرز رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە راپۆرتێکدا لە زاری کومیسیۆنی پشکنین و لێکۆڵینەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، گرووپی تیرۆریستیی داعش و رێژیمی بەشار ئەسەدی بە جینایەتی دژە مرۆیی تاوانبار کرد.

ئەو کومیسیۆنەی سەربە رێکخروای نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆتەکەیدا ئاماژە بە بەکارهێنانی شێوازەکانی سزادان وەکوو، قامچی و شێوازی جۆراوجۆری ئەشکەنجە، بڵاوی کردووەتەوە کە داعش بەشێوەی سیستماتیک و بەرنامەداڕێژراو دژبەرانی خۆی ئیعدام دەکات و تەنانەت منداڵان ناچار بە سەیری ئیعدامەکان دەکات.

هەواڵنێرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای رەخنەی توند لە کردەوکانی رێژیمی بەشار ئەسەد بوردمانی ناوچە غەیرە نیزامییەکان، رفاندن و بێ سەروشوێن کردنی دژبەرانی رێژیمی ئەسەد لە سووریە، دەستدرێژی جینسی بۆسەر زیندانییان، دەسبەسەرکردنی رەگەزی نێری کەس‌وکاری دژبەران و کەڵک وەرگرتن لە گازی ژەهراوی کۆلۆر، بۆ سەرکوتی دژبەرانی رێژیمی ئەسەد دژ بە یاسای نێودەوڵەتی ناو برد و ئەو کردەوەی رێژیمی ئەسەدیان بە جینایەتی شەڕ لە قەڵەم دا.

چەند رۆژ لەمەوبەر، ناوی پیلای کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کەلە ماوەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی سووریە هەتا کۆتایی‌یەکانی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی (لە مانگی مارسی ٢٠١١ی زایینی هەتا ئاوریلی٢٠١٤) لانیکەم ١٩١ هەزار و ٣٦٩ کەس کوژراون.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرەتای دەسپێکی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوخۆیی سووریە ٥ هەزار و ١٦٢ کەس خەلکی سووریە کوژراون.

کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی سووریە لەو پێوندەییەدا بڵاوی کردووەتەوە لە ساڵی رابردوودا ٦٢ هەزار لە هێزە نیزامی و غەیرە نیزامییەکان لەو وڵاتەدا کوژراون.