کوردستان میدیا: بارودۆخی کوردانی سووریه له‌و وڵاته ناله‌باره و رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی ته‌ک حیزبی ده‌ڕوات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی په‌یامنێر، لێپرسراوێکی حیزبی یه‌کیه‌تیی کورد رایگه‌یاندووه، به‌هۆی داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی تاکه حیزبی له کوردستانی سووریه که زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی گرتووه‌ته ده‌ست، به‌ڕێوه‌چوونی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ده‌که‌وتێته مه‌ترسییه‌وه.
حه‌سه‌ن ساڵح ئه‌ندامی لیژنه‌ی سیاسیی حیزبی یه‌کیه‌تیی کورد گوتی: یه‌کخستنی هێز و تواناکانی کورد له سووریه له‌مه‌ڕ به‌شداری له شۆڕش و داهاتووی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای ناناوه‌ندی بۆ کاری هاوبه‌ش پێویست و زه‌رووری بوو.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر له نێوان لایه‌نه‌کاندا رۆژ به دوای رۆژ کوردان نیگه‌ران ده‌کات، چونکه تاکه حیزبێک زۆربه‌ی جومگه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوچه کوردییه‌کانی به ده‌سته‌وه گرتووه، که ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا نییه.
حه‌سه‌ن ساڵح سه‌باره‌ت به بارودۆخی کورد له سووریه گوتی: پێشتر ناوچه‌که‌مان باش بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی شهر و پێکدادانه‌کانی ئه‌رتشی ئازاد و سووریه خۆراک که‌می کردووه و نرخی به‌رز بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی بنه‌ماڵه کورده‌کان روویان له هه‌رێمی کوردستان و ئورووپا کردووه.