![](/weney-mallperr/11482.jpg)
دوای زیاتر لە ١٨ مانگ لە دانووستانەکان و وتووێژی نێوان وڵاتانی ئورووپایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ئێران، سەرئەنجام گەیشتنە رێکەوتنێکی سمبولیک لەسەر راگرتنی پیتاندنی ئوورانیۆم، بۆ بەکارهێنانی بۆمب و مووشەکی دوورهاوێژی ئەتۆمی. ئەگەر دەڵێم سمبولیک رەنگە ئەوەندەی لەهەر دوو رووی خەسارناسی و بەرژەوەندخوازی لێکی بدەینەوە، لە رووی خەسارناسییەوە، هەر دوو یاریکەری مەیدانەکە هیچ کامیان، خۆیان بە خەسار لێکراو نابینن، بەڵکوو، بە پێچەوانەوە، خۆییان بە براوەی بازیەکە دەبینن.
![10570.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/10570.jpg)
ئێران بە نیسبەت ئەوەیکە بتوانێ لە هاوکێشە ناوچەیەکاندا خەونی سوڵتان سەلیمی سەفەووی، لە بەرفەراوانکردنی قەڵەمڕەوی خۆیدا، دەور بگێرێ، پێویستی بە هەندێک سازشی ناوچەیی و دەستێوەردان لە هەندێک ناوچەی مناسب، لە رووی بوونی کەمایەسیەکی هاومەزهەبی خۆی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێ زیاتر و باشتر گەرای شیعەگەری خۆی بچێنێ و ئاوی مەنگی، دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی کە رێژەیەکی گەرچی کەمیش بێت لە شیعە مەزهەب ببزوێنێ و بە شەپۆلی خاتوخۆی سواری شەپۆلەکانی بێت و بە هەر ئاراستەیەکدا ویستی بی بات. بۆ ئەم کارەش پێویستی بە هەندێک رێکاری یاسایی و دەستکراوەیی جوغڕافیایی و ژێۆپۆلیتیکی هەیە، بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی.
ئێران بەم حاڵەوە بێ رێکەوتن نەیدەتوانی بەپێی پێویست سواری ئەسپی خەونی سەرکەشی خۆی بێت و لە ئەو جێگایانەی بە پێی پێویست کە بیهەوێت، دەستێوەردان بکات و بارگە و بنەی خۆی قایم بکات. بۆ ئەوەش پێویستی بە رێکەوتن و بژاردەی جۆراوجۆر هەبوو، وەک باشترکردنی سەر و سیمای ئابووری خۆی و هاوردەکردنی پێداویستیە لۆجیستیکی و ئەوەلیەکانی لە دەرەوەی وڵات و باشترکردنی باری گوزەرانی دانیشتوانی خۆی، کە بە هۆکاری مەداومی گەمارۆ یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تووشی فەزایەکی ماڵ وێرانکەری هەمەلایەنە بوو. بۆ ئەم رێکەوتنەش، ئەگەر لە رووی دوورمەودای و دووربینی سیاسییەوە شرۆڤەی بکەیین، ئێران براوەی کاتی و دۆراوی کۆتاییە، هەموو سیناریۆ و ستراتیژە دوورمەوداکانی، ستراتیژی غەرب دەبێت و بەرژەوەندیە درێژ مەوداکانی وڵاتانی ئورووپایی و رۆژئاوایین لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتانی کەنداو و ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی سەر دەریاری خەلیجی فارس.
وڵاتانی رۆژئاوایی و لە سەروی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و ئورووپاییەکان، لە گەرمی و هەرچی گەرمکردنی تەنووری ناکۆکی و دووبەرەکیەکانی نێوان شیعە و سوونە پێوستیان، بە ئەکتۆر و یاریکەری باش و هاوکێش هەیە بتوانێت یاری و تەنوورەکە هەرچی باشتر و داغتر بکات و نەهێڵێت گروکڵپەی تەنوورەکە کز و دامرکێتەوە. بۆ ئەوەش وڵاتانی ١+٥ پێویستیان بە هەندێک سەراعی تووندی مەزهەبی هەیە، تا بتوانن گۆمەکە زیاتر بشڵەقێنن و خۆیان هەم وەک تەماشاچی و هەمیش وەک فرۆشیاری سەرەکی چەک و تەقەمەنیەکانیان کە ساڵانێکی زۆرە لە ئەنبارەکانیان ژەنگی هەڵێناوە بفرۆشن و لە هەمان کاتدا وەک دوو رووی دراوێک، لەگەڵ هەرێک لە شیعە و سوونە ژێربەژێر مامەڵەی سیاسی و ئابووری خۆیان درێژە پێ بدەن. بۆ ئەم گەمەیەش پێویستیان بە وڵاتێکی وەک ئێران هەبووە و هەیە بۆ هەرچی زیاتر خۆشکردنی گەمەکە و بە گژ دادانی شیعە و سوونە. هەڵگیرسانی دووکەڵی شەڕێکی دوور مەودای مەزهەبی، بێجگە لەوەی چڕ کردنەوەی ناکۆکییەکی درێژ ماوە لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت و دوو لایەنی مەزهەبی لە دوو بەرەی دژبەێک رادەگرێ، بەڵام دڵنیایی و مسۆگەری بەرژەوەندیەکانی غەرب و ئورووپای بە دوای خۆیدا دێنێتە ئاراوە.
بۆ وڵاتانی ١+٥ ئەم جۆرە لە ریکەوتن و خۆ شەل کردن، لە هەمان کاتدا چاودێرێکی چڕوپڕ بە سەر تەواوی رئاکتۆرەکانی بەرهەمهێنانی ئوورانیۆم، گوورزێکی نەرم و لە عینی حاڵدا کاریگەر بەسەر پەیکەری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەمێنێت و وەک مۆتەکەێک سەر شانوپیلی دەگرێت و دەست لە بینەقاقی بەرنادات. ١+٥ بە ئەم رێکەوتنە گڵۆڵەی چاودێری یاسایی و دابینی مەشروعیەتی نێونەتەوەیییان بۆ خۆیان دابین کرد و بوون بە هێزیکی کارای چاودیری کۆی سیستمی ئێران و لە عینی حاڵدا، رێگا بە سەر کێشەکانی ئێران دەدەن لە هەندێک مەوازنی نێو خۆی و دەرەوەی سنوورەکانی، تا حەدێک خۆی بنوێنێ. بەڵام بە ئەو گووریسەی کە لە ملیان کردوە هەر کاتێ بیان هەوێت شەلی دەکەن و هەر کاتێک بیان هەوێت مەلی بۆ لە شەتەک دەدەن.
ئەم رێکەوتنە مەرگی تەدریجی و پلە بە پلەی کۆماری ئیسلامی بە دوای خۆیدا دێنێت، لە درێژە خایەندا.
کۆی یاری و رێکەوتنەکان و رەمبازێنی هەر دوو لایەنی پەیوەندیدار بە مەسەلەی ناوکیەوە، لە جەوهەردا باوەڕیان بە یەکتری نییە و بە هۆی هاتنەئارای ئەم هەلومەرجە تازەیەوە، هەر لایەنێک لە لایەنەکان بۆ دەستکەوتی ئابووری زیاتر و هژمۆنی دەسەڵاتخوازی خۆی سازش دەکات لە پێناوی جێگیر کردنی. ئەگەر بە کوورتی بیبڕینەوە، خەونی دیتراوی کۆماری ئیسلامی، هەم غەرب و هەم ئورووپاییەکان پێیدەزانن و هەمیش، ئەم فرسەتە، فرسەتێکی باشە بۆ ١+٥ بۆ بووژاندنەوەی ئابووری خۆیان لەسەر حیسابی ئەم هاوکێشە سیاسی و ئیقلیمی و ناوچەییە، کە ئەمڕۆ لە گۆڕێدایە. ئێران ١ + ٥ لای من وەک دووسەری دارێک وان کە چۆن هەردوو سەری دارەکە بەرێک ناکەوون، ئەوانێش مەودای بیرو تێڕوانین و تێفکرینیان هەریەکە و بەلاێکدا چووە.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
![10570.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/10570.jpg)
حەسەن پاڵانی
ئەگەر دەڕوانینە ناورۆکی رێکەوتنەکە لە رووی کوورت و درێژماوەیی ، هەر دوو لایەنی دانوستانکار، بەم جۆرە رێکەوتنە هەم نەفەسێکی درێژتریان دا بە یەکتری و هەم کات و فرسەتێکی زیاتریان بە ئاراستەی یاریکردنی پاراستنی بەرژەوەندیە درێژماوەکانی یەکتر دا. ئەگەرچی هێشتا کاتی زۆر بە بریەوە ماوە کە بتوانین تەواوی پێشبینییەکان ئاراستەیەکی تا رادەیەک دروست بەخۆیەوە بگرێ، بەڵام هەندێک هێما و واقعیەت، کە هەڵینجاوی دۆخی ناوچە و هەلوومەرجە نێوخۆی و نێونەتەوەییەکانن ، پێمان دەڵیت، سازش لە پێناوی سازش بۆ رێکەوتن، لە پێناوی خولقاندنی کەشوهەوایەکی نامووساعدی ناوچەیی دەتوانێت مسۆگەری بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووری، هەر دوو لایەنی پەیوەندیدار بکات. بۆچی ئەم رێکەوتنە لەم کات و ساتەدا؟ بۆچی خولقاندنی کەشوهەوایەکی نامووساعد؟ ئێران بە نیسبەت ئەوەیکە بتوانێ لە هاوکێشە ناوچەیەکاندا خەونی سوڵتان سەلیمی سەفەووی، لە بەرفەراوانکردنی قەڵەمڕەوی خۆیدا، دەور بگێرێ، پێویستی بە هەندێک سازشی ناوچەیی و دەستێوەردان لە هەندێک ناوچەی مناسب، لە رووی بوونی کەمایەسیەکی هاومەزهەبی خۆی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێ زیاتر و باشتر گەرای شیعەگەری خۆی بچێنێ و ئاوی مەنگی، دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی کە رێژەیەکی گەرچی کەمیش بێت لە شیعە مەزهەب ببزوێنێ و بە شەپۆلی خاتوخۆی سواری شەپۆلەکانی بێت و بە هەر ئاراستەیەکدا ویستی بی بات. بۆ ئەم کارەش پێویستی بە هەندێک رێکاری یاسایی و دەستکراوەیی جوغڕافیایی و ژێۆپۆلیتیکی هەیە، بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی.