![](/weney-mallperr/9387.jpg)
کوردستان میدیا: لە کێبڕکێی جیهانیی زۆرانبازی کەلە وڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت، زۆرانبازێکی کورد لە کێشی ٨٥ کیلۆگڕەمدا بۆ دووهەمین ساڵ میدالیای زێوی بەدەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، سامان تەهماسبی، زۆرانبازی کوردی خەڵکی سـنە لە چوارچێوەی هەڵبژاردەی ئازەربایجان لە کێبڕکییەکانی پاڵەوانیەتی جیهان لە وڵاتی ئۆزبەکستان بەشداری کردووە و بۆ دووهەمین ساڵی لەدوای یەک توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە.
سامان تەهماسبی لەو کێبرکییانە لە کێشی ٨٥ کیلۆگڕەمدا بە سەرکەوتن بەسەر رکەبەرەکانی توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی و میدالیای زێوی بەدەست هێنا.
تەهماسبی ساڵی ٢٠١٣ی زایینی لە ریزبەندییەکدا کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زۆرانبازی(فیلا) بڵاو کرایەوە، وەکوو باشترین زۆرانبازی ساڵی جیهان هەڵبژێردرابوو.
سامان تەهماسبی پێشتر بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو و بێبەری بوونی ئەو لە ئیمتیازەکانی زۆرانبازێکی هەڵبژاردەی ئێران و بە مەبەستی ناڕزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر پێکهاتەی وەرزشی زۆرانبازی لە ئێران ئەو وڵاتەی بەجێهێشت و پەیوەست بە تیمی هەڵبژاردەی ئازەربایجان بوو.