![](/weney-mallperr/10468.jpg)
بووم، به‌رپرسایه‌تیم له‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌بوو، به پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاک و بێگه‌ردی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه دانه‌وێنم که له کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هید و بریندار بوون و هه‌روه‌ها پاش کیمیایی باران، به‌هۆی پێوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یان وه‌کوو کوردێک که ئاواره‌ی ئه‌م دهڤهرهببوون له جه‌ره‌یانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا له رووی ناچارییه‌وه، گه‌ڕانه‌وه ئێران و که‌وتنه‌به‌ر غه‌زه‌بی په‌ت و سێداره‌ی رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
![10469.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/10469.jpg)
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌و بۆ زانیاریی جیلی نوێ له جه‌ره‌یانی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه، باس له کورته‌یه‌ک له چۆنیه‌تیی بارودۆخی کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خه‌ڵکی ناوچه‌ی نه‌وسوود له هه‌ورامان بکه‌م که که‌متر له میدیا و راگه‌یه‌نه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه. ئه‌مانه له راستیدا به‌شی سه‌ره‌کیی کاره‌ساتی ساڵی ١٩٨٨ له هه‌ڵه‌بجه بوون.
له‌به‌ر ئهوهکه٢٤ کاتژمێر پێش هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و شاره‌زوور، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ناوچه‌کانی نه‌وسوود هه‌تا ده‌گاته ریشاو جێگیر ببوون، ده‌ست پێ کرد.
له‌م هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارانه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌رێژیم زیاتر له یه‌ک ساڵ بوو هێزه‌کانی خۆی بۆ ئه‌م شهڕهئامادهدهکرد، به‌چه‌کی قورس و نیمچه قورس، هێزی ئامووزش دراوی تایبه‌تیی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌یار کردبوو و له‌پشتیوانیی هیلی کۆپته‌ر و تۆپخانهبهرخوردار بوو، پاش چه‌ندین هێرشی یه‌ک له‌دوای یه‌ک، به هێز و بازوو و فه‌رمانده‌و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی هێزه‌کانی شاهۆی هه‌ورامان، هێزی زاگرۆس سهربهمهڵبهندی یه‌کی ئه‌و کات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی هێزی به‌رگری، تێک شکا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی نیشتمانییه‌وه ئاگادار کران، به‌ڵام به‌هۆی ته‌سلیم بوونی بێ به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌رتشی عێراق له‌و هێرشهبۆ ئێمهجێی سه‌رسوڕمان بوو.
شه‌ڕێک له‌و ناوچه‌یه‌که ئێمه تێیدا بووین رووی نه‌دابوو هه‌تا قه‌ناعه‌ت به‌نه‌مانی ئه‌و فیلهقهزه بهلاحهبێنین، هه‌ر بۆیهلهو بڕوایه‌دا نه‌بووین که شوێنه‌کانی پشته‌وه‌ی ئێمه واته ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور گیرابێ، له‌هه‌مووی گرینگتر سه‌یته‌ره‌یه‌کی عێراق له‌سه‌ر رێگای \'\'هاوار\'\'که بۆ هاتوچۆی ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه دانرابوو، ئاگاداری گیرانی ئه‌م ناوچهیهنهبوون، بۆیه‌دوو رۆژ دواتر به‌ره‌و عه‌نه‌ب گه‌ڕاینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ کیمایی بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌وڕوو بووین، پاشان به‌ره‌و \'\'سه‌کنه تاوێره\'\' پاشه‌کشه‌مان کرد و هێزه‌کانی خۆمان به‌و ئیمکاناتهوهکه له بنکهکانماندا بوو هه‌تا راده‌یه‌ک ته‌داروک کرد.
پاش چوار رۆژ به هاوکاریی کادره‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و حیزبی سوسیالیست به‌ره‌و \'\'زه‌ڕایه‌ن\'\' وه‌ڕێ که‌وتین، ئهوهکهجێگای داخ و که‌سه‌ر بوو کاتێک ئێوارههێشتا شه‌و دانه‌هاتبوو، گهیشتینهشارۆچکهی خورماڵ به‌هۆی کیمیایی بارانی رێژیمی به‌عسی فاشیست، جه‌سته‌ی گیانله‌به‌ران و ته‌رمی مرۆڤه‌کان له‌و دهڤهرهتێکهڵاو ببوو.
ته‌نانه‌ت له‌و رێگایه‌دا هه‌تا گه‌یشتینه \'\'شانه‌ده‌ر\'\' ده‌نگی هیچ گیانله‌به‌رێک نه‌ده‌هات. دوو ساڵ پێشتر له \'\'دزڵی\'\' دهگهڕامهوهبهرهو \'\'هانه‌گه‌رمڵه\'\'، له‌بناری سوورێن به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره، وه‌رزی شه‌وی پاییز بوو، جریوه‌ی دڵڕفێنی په‌له‌وه‌ره‌کان، هه‌وای پاقژ و بێگه‌ردی کوێستانیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه که چۆن ئێستا بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه. کیمیایی بۆنی ئه‌و هه‌وا دڵڕفێنه‌ی به‌بۆنی ده‌رمان و بارووت گۆڕیبوو، بیر له‌و کاته ده‌که‌مه‌وه کاتێک به‌تاریکیی شه‌و له فکری چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوونی خۆمان له \'\'سهرکهنهتاوێره\'\' به‌ره‌و \'\'شانه‌ده‌ر\'\' بووین که چۆن له بۆسه‌ی پاسداران پاش دوو جار ده‌رباز بووین و مهیدانهمینهکان به فه‌رمانده کارامه‌کانی وه‌ک \'\'شه‌هید محه‌ممه‌د عه‌زیز قادر\'\' پاک کرانه‌وه‌و له‌کۆتایی گه‌یشتنمان له‌نێو شانه‌ده‌ر که‌وتینه سه‌ر مه‌یدانی مینی مۆڵگه‌کانی عێراق و پێشمه‌رگه‌یه‌کمان لاقی په‌ڕی هۆکلارهکهشی دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی کهئهرتشی عێراق چاوه‌ڕوانی ده‌ربازبوونی ئه‌و هه‌موو ٨٥٠ کهسهلهچنگ کیمیایی بارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌ر بۆیهسهرهڕای ئه‌وه‌ی که‌نوێنه‌رانی ئێمه‌بۆ ده‌ربازبوونمان پێوه‌ندییان پێوه‌کردن، به‌ڵام به‌هێزی نیزامی و تۆپ و تانک و کۆپته‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌مارۆیان داین.
ئه‌و کارهساتهپاش کۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رووی دا که‌هێزه‌کان، کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب لهبۆکانهوهههتا جنووبی کوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی مان و نه‌مان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، بۆیه‌پاش ده‌ربازبوون، شه‌هیدی نه‌مر دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونیی له‌هێزی ده‌ربازبوو کرد و هاتهزهرایهن و دیداری له‌گه‌ڵ کادر و پێشمهرگهشاد کرده‌وه.
نامهه‌وێ چۆنیه‌تیی شه‌ڕ، گرفت و کۆسپه‌کانی ئه‌و سهردهمهوهبیربێنمهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور تووشی مه‌رگه‌ساتی ماڵوێرانکه‌ری ئه‌م کاره‌ساته هه‌ڵه‌بجه‌بوون. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لهجهرهیانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌له‌لایه‌ن رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به هۆی گرتن و زیندانی کردن و ئیعدامی کۆمه‌ڵێک له‌کادر و پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌کانیان که نه‌یانتوانی له گه‌ڵ ئه‌و هێزه ده‌رباز بن که‌وتنه‌به‌ر په‌لاماری بێبهزهیییانهی رێژیمی تیرۆریستیی کۆماری په‌ت و سێداره‌و هه‌روه‌ها کیمیایی بارانی حکوومه‌تی به‌عس و هه‌تا ئێستاش ئه‌گه‌ر مابن له‌غه‌زه‌بی ئه‌و رێژیمه نه‌پارێزراون.
به‌داخه‌وه ئێستاشی له گه‌ڵ بێ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کوردستانی باشوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو رێژیمێک که هاوکار و رزگاردهریان بوو، ده‌ناسن، غافڵ له‌وه‌ی که خولقێنه‌ری ئه‌م کاره‌ساته،کۆماری دژی گه‌لیی ئیسلامی بووکهپێشتر هێزه‌کانی خۆی به‌ئیمکاناتی دژی کیمیایییه‌وه بۆ ئه‌م شهڕهتهیار کردبوو، پاش کۆتایی شه‌ڕیش کهوتهتاڵان و کاولکاریی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌نانه‌ت رێگای به‌ربه‌ستی بۆ ئوپۆزسیۆنی کورد که ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له‌تێکشکانی رێژیمی به‌عسی عێراق بوو دروست کرد.
رێژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا یه‌که‌م جار نییهکهکیمیایی باران و ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن و بهداخهوهپاش هه‌ڵه‌بجه و هه‌نووکه‌ش ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه به فیتی نه‌یاران کورد و کوردستان کۆتایی‌یان پێ نه‌هاتووه. شنگار و کۆبانێ و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که رۆژانه شاهیدی شه‌هید بوونی کۆمه‌ڵێک له‌رۆڵه‌کانی گه‌لی کورده، به‌شێکی چووکه له درێژه‌ی ئه‌م پیلانانه له دژی کوردستانه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە

کاوه به‌هرامی